سوپای عێراق لەم ناوچەیە لە بەرامبەر داعش پاشەكشە دەكات
نوچەنێت-ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی
هەرچەندە سوپای عێراق و میلیشیای حەشدی شەعبی بانگەشەی ئەوە دەكەن بەمزووانە تكریت و دۆر و بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كۆنترۆڵ دەكەنەوە، لە چەند ناوچەیەكی ئەو پارێزگایە ئەو ناوچانە لە دەستدەدەنەوە كە پێشووتر كۆنترۆڵیان كردبوو.
لە 48 كاتژمێری رابردوودا چەكدارانی داعش توانیویانە چەندین ناوچەی باشووری تكریت و دەوروبەری دوجێل و پردی فەتحەی ستراتیجی و چەند ناوچەیەكی دەوروبەری بێجی، سوپای عێراق و میلیشیای حەشدی شەعبی و چەكداری خێڵەكانیش بەرەو باشووری بێجی هەڵاتوون.
سەرچاوەكان لەو پارێزگایەوە بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانییان وتوە “قەنناسەكانی داعش لەسەر بانی باڵەخانەكان و مزگەوتەكانی ئەو رێگا ستراتیژییە بڵاوبوونەتەوە كە بێجی دەبەستێتەوە بە تكریت و موسڵەوە و بەرەو پاڵاوگەی بێجی دەڕوات”.