نامۆ نەوزاد : سزا
له نێو وەرزى گوڵ دەرچونا
لەگەڵ سەماى پە پو لةكان
شەونمى سەر پەڕەکانت
كردەدوا يادگارى ژووان
پێم بڵى چۆن لە بيرت كةم
كةچەندسال شاجوانى دڵ بووى
كةچةند بە هار وەك پەپولە
شەونم خۆرى بەڕى گوڵ بووى
تا دوێنى دڵ شوشةيةك بووم
لاوێكى شادمان و هێمن
چۆن شێت نەبم لاوانى شار
نامه ى عەشقى تۆم بۆدێنن
هەميشەخەياڵت مەست بوو
لێمت بڕى تاقەت وهێز
پێچەوانەى فروخ ئەژيياى
كاولت كرد دڵى پەروێز
كەڕۆيشتى ناوەخت بوو
پێكى خەمت لەخەم بڕكرد
دوانامەشم بۆت نةنوسى
زبانى پێنوست سڕكرد
خواپەرست بووم.پێش رۆشتنت
كەڕۆيشتى.رۆيشت .نوێژم
واى بەحاڵى شاعيرێكى لە خودا دوور
ئەشكى دوڕاوى ئةڕێژم
زۆر كەم يادى خودا ئةكەم
نوێژيشم خستۆتە لاوە
ژانێك ڕەهێڵەم بۆ دێنى
ساتى خۆشيم بير نةماوە
خۆبيرتە چةند پاڕامەوە
وتم مەڕۆ كردم نزا
دڵنيابە دوو تاوانبارين
لە ڕۆژى پاداشت وسزا