نوچەنێت.سبەی:
لەیەکەم رۆژی ئەمساڵەوە هەرێمی کوردستان رۆژانە (395) هەزار بەرمیل نەوتی لەڕێی سۆمۆ بۆ بەغدا فرۆشتوە و ئەگەر بەغدا بەردەوامبێت لە دواخستنی بودجەی هەرێم،پێدەچێت هەرێمیش هەناردەی ئەو نەوتە رابگرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی باڵای وزه‌ی هه‌رێم كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به (سبه‌ی) راگه‌یاند له (1/1 تا 18/1/2015) حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه بڕی (395) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا کردوە بۆ هەناردەکردن.
راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یەی لەسەری رێکەوتون، تائێستاش ناردنی نه‌وت بۆ به‌غدا به‌رده‌وامه و ره‌نگه له‌دوای سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و وەڵامی بەغدا بەوەی پارە نییە تا بۆ هەرێمی بنێرێت، هەرێمی کوردستان چیتر نەوت رادەستی بەغدا نەکات.
سه‌رچاوه‌كه ئاشکراشیکرد: له‌و (395) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، (150) هه‌زار به‌رمیل له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه بوه و (125) هه‌زار به‌رمیلیش له كێڵگه‌ی نه‌وتی هاڤانای كه‌ركوكه‌وه ره‌وانه‌كراوە و ئەویتر کێڵگەکانی دیکەی هەرێم دابینیان کردوە.
بیانوەکانی عەبادی بۆ نەناردنی بودجە
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاساوی ئه‌وەی هێناوەتەوە كه له‌ئێستادا به‌غدا ناتوانێت (17%)ی بودجەی هەرێم رەوانەبکات، ئه‌وه‌شی به‌ستوه‌تەوه به‌رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و باسی له‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌توانێت ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتون هه‌نارده بكات، به‌غداش ناتوانێت بڕی له 17%ی بودجه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه ره‌وانه بكات.
عه‌بادی وتوشیه‌تی، هه‌ركاتێك بڕی هه‌نارده‌كراو گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتون ئاماده‌ن پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق ره‌وانه بكه‌ن.
خشتەکەی هەرێم بۆ ناردنی نەوت
لەکاتی سەردانەکەشیان بۆ بەغدا، وەفدی حکومەتی هەرێم بە حەیدەر عەبادیان راگەیاندوە: بە تێکڕا لەساڵەکەدا پابەند دەبن بەناردنی ئەو بڕە نەوتەی لەگەڵ بەغدا لەسەری رێککەوتون.
بەپێی ئەو خشتەیە،لەسەرەتای ساڵەوە بەبڕی (250) هەزار بەرمیل دەستپێدەکەن کە تەسلیمی عەمبارەکانی (سۆمۆ)ی دەکەن لەبەندەری جەیهان، پێبەپێ ئاستەکەی بەرزدەکرێتەوە تا لە (1/5)ەوە دەبێت بە (550) هەزار و لە (15/6)ەوە دەبێت بە (600) هەزار و لە (15/7)ەوە بۆ ئاستی (625) هەزار بەرمیلی رۆژانە بەردەکرێتەوە و ئەمەش تاکۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت تا سەرەنجام تێکڕای ساڵەکە دەبێتە (552) هەزار بەرمیل نەوت کە لەرۆژێکدا هەرێم تەسلیمی کۆمپانیای (سۆمۆ)ی کردبێت.