نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،رایگەیاند،ئه‌و كاته‌ی به‌شداری كۆنفڕانسی جیهانیی ئاساییشی میونیخ بووە له ڤییه‌نا چاوی به سه‌رۆك كۆماری نه‌مسا دۆستی دێرینی خۆی و مام جه‌لال كه‌وتوە.
مه‌سعود بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”ئه‌و دیداره له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسته‌ی گه‌لی كورد،دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی و دۆستایه‌تیی نه‌مسا بوو بۆ گه‌لی كوردستان“.
ده‌قی نووسینه‌كه‌ی بارزانی له‌فه‌یسبوك:
ڕۆژانی 6 و 7 و 8ـی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ به‌شداری كۆنفڕانسی جیهانیی ئاساییشی میونیخ بووم. له په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاساییش له شاری میونیخی ئه‌ڵمانیا چاوم به ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاتان و كه‌سایه‌تیی جیهانی كه‌وت. تێكڕای ئه‌م به‌ڕێزانه و به‌شداربووانی كۆنفڕانسه‌كه سه‌رسام بوون به ڕۆڵ و قاره‌مانێتی و گیانفیدایی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی دوژمنی مرۆڤایه‌تی و پێ‌زانین و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
له 10ـی شوباتی 2015 له پاریس چاوم به سه‌رۆك هۆڵاند و وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا كه‌وت. په‌یامی فه‌ڕه‌نسا و كۆشكی ئه‌لیزه په‌یامی دۆستایه‌تی و پشتیوانی بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان. له 13ـی شوباتی 2015 له ڤییه‌نا چاوم به سه‌رۆك كۆماری نه‌مسا هانس فیشه‌ر دۆستی دێرینی خۆم و جه‌نابی مام جه‌لال كه‌وت. ئه‌م دیداره دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی و دۆستایه‌تیی نه‌مسا بوو بۆ گه‌لی كوردستان.