نوچەنێت.هه‌ولێر:
بارزانی و داوودئۆغلو په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره تاوتوێ ده‌كه‌ن و جەختیشیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا،به تایبه‌تیش له بواره‌كانی وزه،ئابووری و بازرگانیدا،كرده‌وه.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٥، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه، پێشوازییان لێكرا“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا، بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عیراق و شه‌ڕی دژی داعش، سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه و شكستی به‌رده‌وامی تیرۆرستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق و كار و وه‌به‌رهێنانه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، به تایبه‌تیش له بواره‌كانی وزه، ئابووری و بازرگانیدا، كرده‌وه“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”له دیداره‌كه‌دا شاندی یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ریه‌كه له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری،سامانه سروشتییه‌كان و پلاندان، ئاماده بوون. دوای ئه‌وه‌ش شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه“.