نوچەنێت.تایبەت:
خانمی یەكه‌می عێراق واتە خێزانی فوئاد مەعسومی سەرۆك كۆماری عێراق وەكو پێویست دەرناكەوێت لەبۆنە و سەردانەكان،بەپێچەوانەوەی خانمی پێشوتر كە زۆر دەردەكەوت. په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتیش ده‌ڵێ” هێشتا زووه باسى ده‌ركه‌وتنى بكه‌ین”.
كاتێك جێگرى سه‌رۆكى ئێران سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى عێراقى كرد، سایتى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، له‌هه‌واڵه‌كه هاتبوو كه‌سه‌رۆك كۆمار و خانمى یه‌كه‌مى عێراق پێشوازیان له‌جێگرى سه‌رۆكى ئێران كردووه، كه‌چى وێنه‌ى خانمى یه‌كه‌م دانه‌نراوه، خانمى یه‌كه‌مى عێراق پێشووتر ناسرابوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا كه‌س نایناسێت. كاتێكیش بۆ یه‌كه‌مجار له‌بۆنه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت دیارى ده‌دا منداڵان، ئه‌وا ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى له‌زۆربه‌ى سایته‌كان بۆوه هه‌واڵ. رووناك عه‌بدولڵا. خێزان دكتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌رناكه‌وێ. به‌بڕواى ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى یه‌كێتى ره‌نگه په‌یوه‌ندى به‌كه‌سایه‌تی ئه‌و خانمه‌وه هه‌بێت.
لەوبارەوە نەوزاد رەسول پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”خانمی ئێستای عێراق دووجار دەركەوتوە و خۆم بینیومە و لەگەڵ سەرۆك كۆمار سەردانی كردووە، بەڵام بەخۆی رەنگە كەسایەتێكی ئەوەندە دەركەوتو نەبێت، دەنا پەیوەندی بەهیچ حاڵەتێكەوە نییە. ئەگەر تێبینی بكرێت هەموو ئەو خانمانەی كە خێزانی سەرۆكەكانن تەنها جاربەجار لەمەراسیمه‌كان دەردەكەون”.
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا خانمی یەكەمی عێراق ناسراوە،ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتی”ماوەیه‌كی زۆر نیە سەرۆك كۆمار دەست بەكاربووە هێشتا زوو ئیمە باس لەوەبكەین كە خێزانەكەی خانمی یەكه‌می عێراقە دەرناكەوێت تۆزێك چاوەڕێ بكەین باشە“. ناوبراو راشیگەیاند”زۆردەركەوتنی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د خانمی پێشوی عێراق بەبەراودر بەخانمی ئێستا،هێرۆ خۆی خێزانی مام جەلال بوو هەروەها ئەندامی مەكتەبی سیاسی بوو پێشریش لەناو شۆرش بوو لە بواری رۆشنبیری و راگەیاندن و پەیوەندیەكان كاری كردبوو بۆیە ژنێكی چالاك و دیار بوو“.
بۆچى كه‌س خانمى یه‌كه‌مى عێراق ناناسێ؟
0
Share.