نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی لێژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت تا ئێستا 400 گەنج و 50 ئافرەت و 70 منداڵی توركمان لەدەست تیرۆریستانی داعشن .
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 19/2/2015 لێژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان به ئاماده‌بوونى سۆران عمر سه‌رۆكى لێژنه و بێستون فایه‌ق ئه‌ندامى لێژنه‌كه به‌مه‌به‌ستى خستنه رووى ئه‌و تاوانكاریانه‌ى كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رامبه‌ر گه‌لى توركمان كراوه پێشوازییان له د. علی ئه‌كرم البیاتى سه‌رۆكى ده‌زگاى رزگاركردنى گه‌لى توركمان كرد.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكى ده‌زگاى رزگاركردنى گه‌لى توركمان راپۆرتێكى 54 لاپه‌ره‌یی پێشكه‌ش به لێژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ كرد كه تیایدا ئه‌و نه‌هامه‌تیانه خراونه‌ته روو كه توركمانه‌كانى موصل و كه‌ركوك و دیاله و صلاح ا‌لدین له ده‌ستى گروپی تیرۆریستى داعش بینیویانه،هاوكات سه‌رۆكى ده‌زگاكه ئه‌وه‌ى خسته‌روو په‌رله‌مانى كوردستان تا ئێستا تاكه دامه‌زراوه‌یه به فه‌رمى پێشوازیان له راپۆرته‌كه كردبێت.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه لێژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ به‌لێنیان پێدان به گرنگیه‌وه كار له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌یان بكه‌ن و پێشكه‌شى دادگاى تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى بكه‌ن له لاهای.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ریه‌ك له سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان و د.عه‌لی ئه‌كره‌م زه‌ینلعابدین سه‌رۆكی ده‌زگای ئینقازی توركمانی، تیشكیان خسته‌ر سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، كه بۆ گه‌یاندنی راپۆرتێكی 54 لاپه‌ڕه‌یی ده‌زگاكه بوو به لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه داعش به‌رامبه‌ر به توركمانه‌كانی پارێزگاكانی موسڵ و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله ئه‌نجامیان داون ، كه تیایدا ورده‌كاری و جۆر و شێوازی تاوانه‌كان تۆماركراون.
له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان زۆر به گرنگییه‌وه له راپۆرته‌كه ده‌ڕوانن و رایگه‌یاند: “ئه‌و راپۆرته ده‌بێته یه‌كێكى تر له‌و به‌ڵگانه‌ی تاوانه‌كانی داعش كه به‌رامبه‌ر پێهكاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ته‌واوی عیراق ئه‌نجامی داون”.
هه‌روه‌ها باسی له به‌شێك له ورده‌كاری و جۆر و شێوازی ئه‌و تاوانانه كرد كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه دژ به نه‌ته‌وه‌ی توركمان ئه‌نجام دراون و رایگه‌یاند: “تا ئێستا 400 توركمان له ژێر ده‌ستی داعش ماون و هه‌روه‌ها 50 ئافره‌ت و 70 منداڵ له نه‌ته‌وه‌ی توركمان له ژێر ده‌ستی داعشدان”.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو لیژنه‌كه كارى جدی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه به جینۆسیاید بناسرێن.
پاشان د.عه‌لی ئه‌كره‌م زه‌ینلعابدین سه‌رۆكی ده‌زگای ئینقازی توركمانی، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی په‌رله‌مان، خۆشحاڵیی خۆی به‌وه ده‌ربڕی كه لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مان یه‌كه‌م لایه‌ن بوون گرنگییان به‌و بابه‌ته داوه و رایگه‌یاند: “سه‌رباری ئه‌وه‌ى ئێمه وه‌ك ده‌زگایه‌ك له نێو نه‌ته‌وه‌ی توركمان كار ده‌كه‌ین و كاری به‌ڵگه‌نامه‌یی و مه‌یدانیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و ئاواره‌كان به تایبه‌تی، قسه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌ن له به‌غدا و چه‌ندین لایه‌نی تر كردووه كه ئێستا ناتوانم ناویان بێنم، به‌ڵام یه‌كه‌م لایه‌ن كه گرنگییه‌كی زۆری به‌و پرسه‌دا و داوه‌تنامه‌ی ره‌سمیی بۆ ناردین بۆ سه‌ردانیكردنی هه‌رێم و بینینی راپۆرته‌كه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان بوو”.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نه‌ته‌وه‌ی توركمانن و ئێستا له ژێر ده‌ستی داعشدان و ئاماژه‌شی به ورده‌كاری و جۆر و شێوازی ئه‌و تاوانانه‌ش كرد كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه دژ به نه‌ته‌وه‌ی توركمان له چه‌ند پارێزگایه‌ك ئه‌نجام دراون و له راپۆرته‌كه‌دا تۆماركراون.
له كۆتاییدا له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌جینۆسایدناساندن و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه له ده‌ستی داعش ئاراسته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌رۆكی ده‌زگای ئینقازی توركمانی كران و ه‌وانیش وه‌ڵامی پێویستیان دایه‌وه.