نوچەنێت.هه‌ولێر:
بارزانی و ئه‌ردۆغان كۆبونەوەو دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی، دوایین ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و عیراق و توركیا تاوتوێ كران.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٥، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیاوه پێشوازییان لێكرا“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له دیدارێكدا دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی، دوایین ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، بره‌ودانی زیاتر به هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا، بایه‌خدان و گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی هاوبه‌ش له بواری وزه و بازرگانی و ئابووریدا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”له دیداره‌كه‌دا به درێژی باس له هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له توركیا كرا و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا كرده‌وه و هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری، له هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌ت به پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری ده‌كات“.
له‌م دیداره‌دا شاندی یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ریه‌كه له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان و پلاندان، ئاماده بوون.