
نوچه نێت
چه‌ند وێنه‌یه‌كى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى بڵاوده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ كارتى قوتابخانه‌ى، ئه‌و زانیاریانه له‌زیندانى بوكا هه‌بوو، كه ئه‌مریكیه‌كان له 2003 بۆ تیرۆریستان داینابوو.
یه‌كێك له‌وێنه‌كان ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى جلى زیندانى له‌به‌ره، له‌كارته‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌له‌ساڵى 1991 پۆلى شه‌شه‌مى ناوه‌ندى ته‌واوكردووه، له‌كۆلیژى شه‌ریعه وه‌رگیراوه. ئه‌وه‌ى له‌زانیارییه‌كان ده‌ركه‌وتووه. ئه‌و كاته ئه‌بوبه‌كر وه‌ك كه‌سێكى مه‌ده‌نى له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستگیركراوه، نه‌وه‌ك وه‌ك تیرۆریستێكى چه‌كدار. واته گومانى په‌یوه‌ندى لێكراوه، به‌ڵام كردارى چه‌كدارى ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى به‌پێى ناسنامه‌كه‌ى له‌دایكبووى 1971 و خه‌ڵكى شارى سامه‌ڕایه. ناوى ته‌واوى ئیبراهیم عه‌واد ئیبراهیمه و دایكیشى ناوى عه‌لیا حوسینه.
ئه‌مه‌ش كارته‌كه‌یه‌تى
وێنه‌ى ده‌گمه‌نى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى له‌گه‌ڵ كارتى قوتابخانه‌كه‌ى بڵاو ده‌بێته‌وه
0
Share.