نوچه نێت
به‌پێى هه‌والێك كه له‌سایتى سكالاى نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ مارێنزه‌كان گه‌یشته عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له هێرشى زه‌وینى بكه‌ن له‌رزگاركردنى موسڵ دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناوى خۆى نه‌بردووه، به‌ناوى شاره‌زاییه‌كى ئه‌مریكى له‌بوارى سه‌ربازى به سكاى نیوزى راگه‌یاندووه، ئه‌مرۆ چه‌ندین مارینز گه‌یشتونه‌ته عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له رزگاركردنى موسڵ بكه‌ن، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه 3 هه‌زار مارێنز دێنه عێراق و له‌چه‌ندین ناوچه جێگیر ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى دواتر له دژى داعش به‌كاربهێنرێن. له‌ئێستاشدا به‌شێك له‌و مارێنزانه هاتوون له سنته‌رى عه‌ین ئه‌سد و به‌غدا جێگیركراون”.
ئه‌مڕۆ مارێنزه‌كان هاتنه‌وه عێراق
0
Share.