نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 18-2-2015،ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بێت، هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند ده‌بێت و گوتی: ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین عیراق به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌ند بێت تا ئێمه‌ش پابه‌ندی بین.
بارزانی ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌ت له به‌رامبه‌ر دۆخه‌كه‌دا و بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و گرنگه هه‌موو هاوبه‌شانی حكوومه‌ت پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی گونجاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه بدۆزنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رده‌چێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ له هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازی بكرێت، بۆیه كۆمه‌ڵێك ڕێكار ده‌گیرێته به‌ر و ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان خوارووی خۆیان له ڕاستیی دۆخه‌كه تێبگه‌یه‌نن.