نوچه نێت
له‌كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌بى پاڵپشتى میسرییان كرد بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر داعش له لیبیا، ته‌نها قه‌ته‌ڕ نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش نوێنه‌رى میسر قه‌ته‌ڕى به پاڵپشتى تیرۆر تاوانبار كرد.
تارق عادل نوێنه‌رى میسر له كۆمكارى عه‌ره‌بى ره‌خنه توندى له قه‌ته‌ر گرت و به‌پاڵپشتى تیرۆر تۆمه‌تبارى كرد، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و بێهه‌ڵوێستیه‌ى قه‌ته‌ڕ بوو له‌باره‌ى پاڵپشتى میسر بۆ لێدانى هێزه‌كانى داعش له لیبیا. نوێنه‌رى میسر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا ده‌ڵێ” روون و ئاشكرایه كه قه‌ته‌ڕ له‌هه‌ڵوێسته‌كانى پاڵپشتى تیرۆر ده‌كات”.وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تباركردنه، قه‌ته‌ڕ باڵوێزى خۆى له‌میسر كێشایه‌وه و ئه‌نجومه‌نى هاریكاری كه‌نداویش وه‌ڵامى میسرى دایه‌وه.
میسر: قه‌ته‌ر پاڵپشتى تیرۆر ده‌كات
0
Share.