نوچه نێت
وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ى دووكه‌وتنى مووچه‌ى عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه عێراق كێشه‌ى پاره‌ى نه‌ختینه‌ى هه‌یه.
سه‌عد حه‌دیسى وته‌بێژى فه‌رمى نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه عێراق كێشه‌ى پاره‌ى نه‌ختینه‌ى هه‌یه. له‌باره‌ى دووكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراقی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ” بریارى مووچه‌ى 40 رۆژه كارى پێ ناكرێت، ته‌نها له‌كاتى پێویست نه‌بێت. حكومه‌ت ته‌نها ئه‌و كاته مووچه 10 رۆژ دوا ده‌خات كه پاره‌ى نه‌ختینه‌ى له‌به‌ر ده‌ست نه‌بێت”.