نوچەنێت.هه‌ولێر:
عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و یه‌كێتیانه‌ی ده‌ڵێن پێویسته ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی درێژبكرێته‌وه‌و قسه‌ی له‌ئایه‌تی قورئان پیرۆزتره بۆخۆیان قسه ده‌كه‌ن.
عادل موراد به‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاندوه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بریاری كۆتایی له‌باره‌ی پۆسته‌كه‌ی بارزانیه‌وه ده‌دات.
هاوینی داهاتوو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی كۆتایی پێدێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌خولی رابردوی په‌رله‌مانی كوردستان، له30/6/2013 یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد، كه به‌پێی ماده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه له 19/8/2015، كۆتایی به‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی دێت.
عادل موراد، جه‌ختیكردۆته‌وه ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی مانه‌وه‌كه قسه ده‌كه‌ن بۆچونی شه‌خسی خۆیانه‌و بۆ ئه‌وان گرنگ نیه.