هێشتا ئارام شێخ محه‌مه‌د و ئه‌یادى عه‌لاوى و ساڵح موتڵه‌گ وه‌ڵامى نه‌زاهه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌

0

نوچەنێت – تایبەت:
ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقى ئاشكراى ده‌كات هەریەكە لە ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار و ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئارام شێخ محمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تائێستا فۆڕمی دەستەی نەزهەیان پڕنەكردوەتەوە.
لەوبارەیەوە دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نورەددین مە‌حمود،پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له،لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت زانیارییەكانی پشت راستكردەوەو وتی”هەر بەرپرسێك لەوكاتەوەی پۆستەكە وەردەگرێت دەبێت فۆرمی نەزاهە پڕبكاتەوە. پێویستە دەستەی نەزاهە ئاگاداریان بكاتەوە و نوسراویان ئاڕاستە بكات كە دەبێت ئەو فۆڕمە پڕبكەنەوە كە پڕیان نەكردوتەو.وەكو ئەندامێكی لیژنەی نەزاهە تەئكید لەسەر ئەوە دەكەمەوە كەدەبێت هەموو بەرپرسان فڕۆمەكە پڕبكەنەوە چونكە نزیكەی 6 بۆ 7 مانگ بەسەر ئەو پڕۆسەیە رەت بووە بەڵام هیشتا لەسەرەتاین و ئێستاش ئاسایە ئەو بەڕێزانە دەست بكەن بەپڕكردنەوەی فۆرمەكە بەڵام دەبێت بەزوترین كات پڕی بكەنەوە”.
ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت”پڕكردنەوەی ئەو فۆڕمە دوو سودی دەبێت 1.ئەو كەسە دەبەسرێتەوە و تاڕادەیەك ناتوانرێت تێوەبگلێت لە عەمەلیاتی فەساد و گەندەڵی،2.روونكردنەوەیەك دەداتە هەموو میللەت كە هەموو سەروەت و سامانم ئاشكراكردوەو لەبەردەستی ئێوەیە”.
د.ئه‌رده‌ڵان نورەددین رەتیكردەوە كە پڕنەكردنەوەی فۆڕمی دەستەی نەزاهە لەلایەن ئەو سێ بەرپرسەوە پەیوەندی بەهۆكاری سیاسیەوە بێت و وتیشی”ئەگەر پڕیان نەكردوە جاری دووەم ئاگاداریان بۆ دێت و ئەگەر ئەوجارەش پڕیان نەكردوە بانگهێشتی بەردەم دەستی نەزاهە دەكرێن و لەهۆكاری پڕنەكردنەوەكەی دەپرسنەوە”.
ئەو پەڕلەمانتارەی پارتی ئاماژە به‌وەش‌ ده‌کات”ئەگەر هەر پڕیان نەكردوە ئەو كاتە دەستەی نەزاهە لێكۆڵینەوە دەكات و دادگا بڕیاردەدات”.
لەلایەكی تریشەوە تائێستا تەنها 25 پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فه‌رمی دەستەی نەزاهەیان پرٍكردوتەوە,لەو بارەوەیە ئەندامەكەی لیژنەی نەزاهە وتی”راستە و تائێستا بەشێكی زۆریان فۆرٍمەكەیان پڕنەكردوەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ دەستەی نەزاهە دەگەرٍیتەوە كە ئەوان ئاگاداریان پێشكەش هەموو ئەندامەكان نەكردوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com