نوچەنێت.هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كوشتنی هاووڵاتی دلبرین یاسین، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان، كه دانیشتووی گوندی كێستا-ی سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسێ-ی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی-یه، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و داواكاریی كه‌سوكار و خه‌ڵكی گونده‌كه، رۆژی 18/2/2015 وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوو له نازم كه‌بیر جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان و سه‌عید مه‌سیفی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبراو له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی قه‌زای زاخۆ-یان كرد.
سه‌ره‌تا وه‌فده‌كه له ماڵی زیاد حوسێن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له سنووره‌كه، چاویان كه‌وت به كه‌سوكاری كوژراوه‌كه و به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كه‌یانه‌وه وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی و هاوسۆزیی خۆیان بۆ كه‌سوكاری كوژراوه‌كه، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی گه‌یاندنی تاوانباران به سزای یاسایی خۆیان و گێڕانه‌وه‌ى ماف بۆ كه‌سوكاری كوژراوه‌كه كرده‌وه و له نزیكه‌وه گوێیان له كه‌سوكاری كوژراوه‌كه گرت و به‌ڵێنیان پێدان كه وه‌ك په‌رله‌مان هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى تاوانباران بده‌ن به دادگا بۆئه‌وه‌ی به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و دا‌واشیان له كه‌سوكاری كوژراوه‌كه كرد دان به‌خۆیاندا بگرن و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ن.
دواتر وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به یاوه‌ریی مولازمی یه‌كه‌م سلێمان عه‌بدوڵا سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی كانی ماسێ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان له گوندی چه‌لكێ نه‌سارا-ی سه‌ربه ناحیه‌ی كانی ماسێ كرد و له نزیكه‌وه گوێیان له موختاری گونده‌كه و شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه گرت،پاشان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحیه‌ی كانی ماسێ-یان كرد و له‌وێ چاویان كه‌وت به سامی ئۆشانا گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه و غازی صالح عه‌لی خان به‌رپرسی ئاسایشی كانی ماسێ و له دیدارێكدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له رێگه‌ی دادگاوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌وا له‌سه‌ر رووداوه‌كه و هۆكاری كوشتی ئه‌و هاووڵاتییه كرده‌وه.
بڕیاره وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه به راپۆرتێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌رزبكه‌نه‌وه.