نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، حه‌یده‌ر عه‌بادی هۆكاری نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گێرێته‌وه كه‌هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه به‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بڕیاربووه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراقدا داوای ڕونكردنه‌وه‌یان له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه له‌باره‌ی گفتوگۆكانی حكومه‌تی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان و هۆكاری نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق.
له‌وه‌ڵامدا، عه‌بادی ڕایگه‌یاندووه، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم داوای پشكی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌كه‌یان كردووه له‌بودجه‌ی عێراق، وتیشی: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاساوی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه‌له‌ئێستادا به‌غدا ناتوانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، ئه‌وه‌شی به‌ستۆته‌وه به‌رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌هه‌رێم كوردستان و ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌توانێت ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتون هه‌نارده بكات به‌غداش ناتوانێت بڕی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی بودجه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه ڕه‌وانه بكات.
ئارام شێخ محه‌مه‌د وتیشی: داوایان له‌عه‌بادی كردووه به‌پێی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌ئێستادا هه‌رێم له‌ڕێی سۆمۆوه ڕه‌وانه‌ی ده‌كات، پاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بادی ڕایگه‌یاندووه، هه‌ركاتێك بڕی هه‌نارده‌كراو گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتون ئاماده‌ن پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق ڕه‌وانه بكه‌ن.