نوچەنێت.هه‌ولێر:
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌و لێدوانی عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان ره‌تده‌كاته‌وه كه وتویه‌تی د. به‌رھه‌م ھه‌زاره‌ھا دۆنم زه‌وی داوه به كۆمپانیای (به‌رِێز) كه خاوه‌نه‌كه‌ی( وته‌بیژی یه‌كیتی وه‌به‌رھینان )ه.
لەبەشێكی روونكردنەوەكەی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. به‌رھه‌م ساڵح هاتووە” ئه‌و ھه‌واڵه چه‌واشه‌كار و دوور له راستی و بوختانه،چونكه لای خه‌ڵكی كوردستان روونه كاتێك زه‌وی بۆ كۆمپانیای ناوبراو ته‌رخانكراوه چه‌ندین ساڵ پێش واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی د. به‌رھه‌مه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران“.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
روونكردنه‌وه‌ك له نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. به‌رھه‌م ساڵح
په‌رله‌مانتار عه‌لی حمه ساڵح له ناو ئاخاوتنی لێدوانیكدا، ده‌ڵی د. به‌رھه‌م ساڵح ھه‌زاره‌ھا دۆنم زه‌وی داوه به كۆمپانیای كه خاوه‌نه‌كه‌ی ( وته‌بیژی یه‌كێتی وه‌به‌رھێنان )ه.
ئه‌و ھه‌واڵه چه‌واشه‌كار و دوور له راستی و بوختانه ، چونكه لای خه‌ڵكی كوردستان روونه كاتێك زه‌وی بۆ كۆمپانیای ناوبراو ته‌رخانكراوه چه‌ندین ساڵ پێش واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی د. به‌رھه‌مه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
كابینه‌ی شه‌ش كاتێك ده‌ستبه‌كار بوو به‌شی زۆری كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له‌جێبه‌جێكردندابوون و ھاووڵاتیان پاره‌یان پی دابوو. له‌سه‌رده‌می د. به‌رھه‌م ھیچ پارچه زه‌ویه‌ك بۆ كۆمپانیای ناوبراو ته‌رخان نه‌كراوه، به‌ڵكو كابینه‌ی شه‌ش كۆمه‌ڵێك مه‌رجی به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌دا سه‌پاند كه پێشتر چاوپۆشی كرابوو له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و رێساكان پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو پرۆژه‌كان خرابووه ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌وه. به‌ڵام د به‌رھه‌م قبوڵی نه‌بووه له داھاتی گشتی و موڵكی خه‌ڵك بخرێته خزمه‌تی ھیچ كۆمپانیایه‌كه‌وه. بۆیه كابینه‌ی شه‌ش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا كرده مه‌رج ده‌بێت ئه‌ركی له% ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بخرێته ئه‌ستۆی كۆمپانیای ناوبراوه‌وه.
د. به‌رھه‌م ھه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرووه كه پرۆژه‌كانی وه‌به‌رھێنان، به تایبه‌تی له بواری نیشته‌جێبوون، له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبڕكی و باشترین نرخ و كوالێتی بێت، ھه‌رگیز ئه‌و حه‌قه‌ی به خۆی نه‌داوه زه‌وی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا ته‌رخان بكرێت به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .
خه‌ڵكی به ویژدان و وه‌به‌رھێنه‌رانیش، باش ده‌زانن د. به‌رھه‌م ھه‌میشه دژ به ده‌ستێوه‌ردانی حزب بوو له بازاڕ و له كاروباره‌كانی حكومه‌ت و دووچاری جۆره‌ھا ململانێی سه‌خت بووه له‌م باره‌یه‌وه.
له كاتێكدا پێویستی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی به‌ھه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی ئه‌وله‌ویه‌تی نیشتمانییه، باشتر وایه راستیه‌كان وه‌ك خۆی باس بكرێت و به بنه‌ما بوختان و چه‌واشه‌كاری نه‌بێت، تا نه‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانمان، ئێستا حكومه‌تی ھه‌رێم لیژنه‌یه‌كی پێكھێناوه بۆ به‌دواداچوونی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رھێنان ھیوادارین له ئه‌نجامی كاری ئه‌و لیژنه‌یه راستیه‌كان زیاتر بۆ خه‌ڵك روون بكرێنه‌وه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. به‌رھه‌م ساڵح