نوچەنێت.هه‌ولێر:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18-2-2015، به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ساز كرا.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دوایین سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی فیدرال پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوو چاره‌سه‌ر كرا و ئه‌وه ڕوون بووه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و وه‌ك له یاسای بودجه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش پابه‌ند نابێت“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”بارزانی وتی پێشنیازی ئه‌وه‌مان كرد هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌ژمار بكرێت، چونكه ڕۆژانه ناكرێت و له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه نابێت، له یاسای بودجه‌شدا هاتووه كه تێكڕای هه‌نارده‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت، نه‌ك ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی ڕۆژانه“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بێت، هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند ده‌بێت و گوتی: ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین عیراق به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌ند بێت تا ئێمه‌ش پابه‌ندی بین. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ده‌بێ هه‌موو داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ئه‌وه بزانن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڕه‌فتار بكه‌ن كه وڵات له قه‌یرانێكی داراییی قووڵدایه“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رباره‌ی هه‌ندێ له كاردانه‌وه‌كانیش گوتی: به داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له بابه‌ته‌كدا بكه‌ن و ڕاستیی بابه‌ته‌كه بزانن، هه‌ر له خۆیانه‌وه لایه‌نگیریی حكوومه‌تی عیراقیان كرد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد گوایه پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نییه، كه ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای داكۆكیكردن له گرنگیی ڕوونكردنه‌وه‌ی پلانی حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه و جێبه‌جێكردنی چاكسازی له هه‌موو بواره‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان كۆمه‌ڵێك ڕێكار و پلان و به‌رنامه‌سازییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی خسته به‌ر باس و داكۆكی له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێت په‌له له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بكرێت و ڕێكاری پێویست بۆ زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان دابنرێت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین بژارده‌ی جیا تاوتوێ كران“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخ و قه‌یرانه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی ناوخۆییی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان له هه‌مان كاتدا له قه‌یرانی ئابووری و دارایی و له دژی تیرۆریش له شه‌ڕدایه و پێشوازی له زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر ده‌كات و نرخی نه‌وتیش تا ڕادده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێكه‌وه باری قورسیان خستووه‌ته سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دۆخێكی دژواری هێناوه‌ته ئاراوه“.
ماڵپەڕەكە ئەوەی خستۆتەڕوو کە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه هه‌موو داموده‌زگای وه‌زاره‌ته‌كان له سه‌ختیی دۆخه‌كه و قووڵیی قه‌یرانی دارایی تێبگه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان ستاف و ده‌زگاكانی خوار خۆیان له ڕاستی و هه‌ستیاریی دۆخه ئابووری و داراییه‌كه، ئاگادار بكه‌نه‌وه“.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌ت له به‌رامبه‌ر دۆخه‌كه‌دا و بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و گرنگه هه‌موو هاوبه‌شانی حكوومه‌ت پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی گونجاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه بدۆزنه‌وه. ڕاشیگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رده‌چێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ له هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازی بكرێت، بۆیه كۆمه‌ڵێك ڕێكار ده‌گیرێته به‌ر و ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان خوارووی خۆیان له ڕاستیی دۆخه‌كه تێبگه‌یه‌نن.