بۆ رزگاركردنی ژنان لەژێردەستی داعش، پلاتفۆڕمى ژنانی هەرچوارپارچەى كوردستان راگەیاندرا

0

 

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەمەبەستی ئاگاداربون و هاوكاری كردنی نێوانیان لەسەر پرسی شەنگال و كچ و ژنە ئێزیدیە رفنێنراوەكان هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن دیموكراتی و نوێنەری ژمارەیەك پارتی سیاسی باكور سەردانی پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی ژنانیان كردو دواتر كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئێڤار ئیبراهیم سەرۆكی داكۆكیكار لەمافی ئافرەتان رایگەیاند: مەبەست لەو سەردانە سەبارەت بەپرسی كەیسی ژنانی شەنگالە بەداخەوەماوەیەكی زۆرە ژمارەیەك كچ و ژنی شەنگال لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە رفێنراون و بەكۆیلە كراون و لەوبارەیەوە كۆبونەوەی فراوان ئەنجامدەدەین لەگەل ئەو پرسەش پرسەكانی ژنان لە هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی هەرچوارپارچەكەی كوردستان گفتوگۆ دەكەین و هاوكاردەبین بۆ ئەومەبەستە ، بۆیە گرنگە هەموومان پشتیوانی و هاوكاربین لەو پرسانەدا بەتایبەتی رزگاركردنی ئەو ژن و كچانەی كە هێشتا لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدان.

لای خۆشیەوە سەلما ئۆرمەك هاوسەرۆكی كەجەدە رایگەیاند: برینی ئێمەی ژنان برینێكی قوڵە دەمانەوێت لەرێگەی كاروخەباتی هاوشان لەگەڵ پیاو ساڕێژیان بكەین، ژنانی هەرچوارلای كوردستان دەستبخەنە ناودەستی یەك بۆ رزگاركردنی ژنانی كورد بەتایبەتی ئەوانەی لەژێردەستی داعشن، دەنگیان بگەیەنینە هەموو دونیا هەر لەبەر ئەوەشە ئەمڕۆ ئێمە لە باشوری كوردستانین و هاتوینەتە پەرلەمان ، بۆ ئەم مەبەستە پلاتفۆڕمێكمان كە لە ژنانی هەرچوارپارچە پێك هاتوە راگەیاندوە كاری لەسەردەكەین .

هەروەها سەردانی شەنگا و ئاوارەكان دەكەین و لەنزیكەوە چاومان دەكەوێت بەو ژن و كچانەی كە لە ژێر دەستی گروپی تیرۆریستی داعش رزگاریان بوە .

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com