نوچەنێت.خه‌ندان:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری كه‌ركووك ده‌ستیان به‌جێبه‌جێكردنی فه‌رمان و بڕیاره‌كانی بارزانی، كرد، له‌باره‌ی رێگریگرتن له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو شاری كه‌ركووك ده‌ریكردووه و به پێشمه‌رگه‌كانیشی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئه‌وه رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له كاتی هاتنیان بۆ ناو شاره‌كه ببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك جێبه‌جێكردنی بڕیار و فه‌رمانه‌كانی بارزانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم، ده‌ستیان به گرتنه به‌ری رێوشوێنی پێویست كردووه و له‌وانه‌ش دروستكردنی ساتر و دانانی سه‌نگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێگانه، كه له ئه‌گه‌ری هاتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناو شاری كه‌ركووك به‌كاریان ده‌هێنن و به شێوه‌یه‌كی فراوانیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارده‌وره‌ی شاره‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاوكات وه‌ك كاردانه‌وه‌ییه‌ش له‌سه‌ر فه‌رمان و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێ سه‌رچاوه له ناو حه‌شدی شه‌عبی به رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بییان راگه‌یاندووه، فه‌رمان و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌رپرسی رێكخراوی به‌در و فه‌رمانده‌یی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی زۆر توڕه كردووه و به‌ڵێنی وڵامدانه‌وه‌ی تووندی فه‌رمان و بڕیاره‌كانی بارزانی داوه.
هه‌رچی لایه‌نی عه‌ره‌بیشه له كه‌ركووك به گه‌رمی پێشوازییان له فه‌رمان و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رێگریگرتن له هاتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو شاری كه‌ركووك كرد و له‌وباره‌ییه‌وه محه‌مه‌د عوبێدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كوتله‌ی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حه‌شدی شه‌عبی، هێزێكی نا نیزامییه و كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كات و كه به كۆمه‌ڵكوژی پارێزگای ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دینش تۆمه‌تبارن.
عوبێدی جه‌ختی كرده‌وه، عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك به هه‌موو شێوه‌ییه‌ك هاتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو شاره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وان پێیان باشه ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه به‌رگری له كه‌ركوك و نه‌ته‌وه‌كانی بكات.
ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش، پێوابوو، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش كه‌متر نییه كه دروستیان كردووه.
قه‌یس خه‌زعه‌ل، سه‌ركرده‌ی گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌قی شیعه رایگه‌یاند، هه‌ركاتێك بڕیاریاندا حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێته كه‌ركوك و به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاره‌كانی بارزانی كه ناده‌ستووریی و نایاسایین رێگریمان لێ ناكات و هه‌روه‌ك چۆن له به‌رده‌م رێكخراوی داعش شكستیان هێناوه، له‌به‌رده‌م ئێمه‌ش شكست ده‌هێنن.
خه‌زعه‌لی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هۆزه‌كان له قه‌زای ره‌فاعییه له‌باكووری پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی رێگریكردنی چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك نایاساییه و ئه‌و هیچ مافی ئه‌وه‌ی نییه رێگری له چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركوك بكات.
له درێژی كاردانه‌وه‌كاندا، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌خنه‌ی توندی له بڕیار و فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گرت. زه‌ینه‌ب عارف، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیار و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانه، باسیان له‌وه‌ش كرد، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی بارزانی له‌به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.