نوچەنێت.ههولێر:
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ى شوبات، خۆپیشاندان و بایکۆتکردنى هۆڵەکانى خوێندن زۆربەى مامۆستایانى پەروەردەکانى سنووری پارێزگای سلێمانى و دەروبەرى گرتەوە، بەهۆى دواکەوتنى موچەکەیانەوە.
سايتىNRT بلآوى كردهوهتهوه ئەمڕۆ خۆپیشاندانى بەشێک لە مامۆستایانى پەروەردەکانى سلێمانى و شارەزوور و سەیدسادق و هەڵەبجە و دەربەندیخان و کەلار و کفرى دەستى پێکردووە و مامۆستاکان بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کردووە، دەڵێن هەتا موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٤ وەرنەگرن ناچنە هۆڵەکانى خوێندنەوە.
چەند ڕۆژێکە و بەشێوازى جیاواز مامۆستایانى سلێمانى و دەوروبەرى بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیانەوە بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن دەکەن.
هەتا ئێستا مامۆستایان یەکێکن لەو چین و توێژانەى کەموچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٤ وەرنەگرتووە.