نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هاریکاری بواری وزە و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی هەردوولا سبەی سەردانی توركیا دەكات.
سامی ئەرگووشی، سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:” بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 18-2-2015، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی توركیا بكات”.
ئەرگووشی هەروەها گوتی:” بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەكەیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆببێتەوە”.
وەك سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بۆ كرد، ئامانج لە سەردانەکە هاریکاری بواری وزە و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی هەردوولایە. لە سەردانەكەدا ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان یاوەری بارزانی دەكات.