نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێت،”هاتنی په‌كه‌كه بۆ باشوری كوردستان به‌پێی رێككه‌وتنێك بوه”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاوێنه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه “په‌كه‌كه كاتی خۆی كه هاتوه بۆ باشوری كوردستان به‌پێی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك بوه، هیواداریشین پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا چاره‌سه‌ربكرێت”.
ئه‌و له‌باره‌ی نزیكبونه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند”ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق حه‌شدی شه‌عبی ته‌به‌نی ده‌كات، له‌هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌توانن به‌شداریبكه‌ن، به‌ڵام جێگیركردنیان له‌كه‌ركوك‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كارێكی خراپه‌و نابێت قبوڵبكرێت”.
له‌باره‌ی ئه‌و دو ساڵه‌ش كه دانرابو بۆ واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستورو هه‌مواركردنه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان،پیره ده‌ڵێت”ئه‌وه ئیشی ئێمه‌ی یه‌كێتی نیه له‌سه‌ری بدوێین،ده‌بێت سه‌ره‌تا پارتی داوا له‌لایه‌نه‌كان بكات قسه له‌و بابه‌ته بكرێت”.