نوچەنێت.هه‌ولێر:
بە تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستاندا، کەچی هێشتا پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه یه‌كلایی نەکراوەتەوە؛ به‌رپرسی لقی 12ـی پارتیش ده‌ڵێت،سازش له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی قایمقامەتی هه‌ڵه‌بجه ناکه‌ن.
فازڵ به‌شاره‌تی به‌رپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان،به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه”ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و، تیایدا پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه درایه پارتیی دیموكراتی كوردستان، تائێستایش ئه‌و ڕێككه‌وتنه لای پارتی هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه.”
به‌شاره‌تی وتیشی”ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانی، به جۆرێك له جۆره‌كان كوده‌تایه‌ك بوو به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا نه‌یانتوانیوه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هاوكات ڕێگریشن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له 20/10/2014 له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوە.”
به‌رپرسی لقی 12ـی پارتی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پۆستی پارێزگار یان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا یاخود پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌یان پێ نه‌درێت، سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی دیكه‌یشیان پێ بدرێت، ئه‌وان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.