نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ئه‌منی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ر مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کەرکوک.
بارزانی له‌شاری كه‌ركوكیش لەلایەن کۆسرەت رەسووڵ عەلی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و مستەفای سەیدقادر وەزیری پێشمەرگە و ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و محەممەدی حاجی مەحموود و نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک پێشوازی کرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم جگه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ داعش، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك باس له پرسی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتنی ئه‌و هێزه بۆ هه‌رێم ڕه‌تده‌كاته‌وه.