نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌یجی فه‌رمیی دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داده‌خرێت و، ناوبراویش ده‌ڵێت “هۆكاری داخستنه‌كه‌ی نازانم” .
دڵشاد گه‌رمیانی له لێدوانێكیدا به سایتی شرۆڤه‌ی نزیك له كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاندوه”په‌یجه‌كه‌م له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه داخراوه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی نازانم چونكه هیچ شتێكم نه‌نوسیوه و بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌كانی فه‌یسبووك بێت” .
دڵشاد گه‌رمیانی وتیشی “دوا پۆست و نوسینی من له فه‌یسبووك بڵاوكردنه‌وه و ناردنی په‌یامێكی پیرۆزبایی بووه به بۆنه‌ی ئازادبوونی مامۆستا كرێكار له زیندان و، به‌دوای ئه‌ویشدا په‌یجه‌كه‌م به یه‌كجاریی له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه داخرا”.
به‌و هۆیه‌وه گه‌رمیانی ناچار ده‌بێت په‌یجێكی تر دروست بكات.