نوچەنێت.خه‌ندان:
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق رایگه‌یاند كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و دانوستاندنه‌كانی هێناوه‌ته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، ئاشكراشیكرد كه حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندووه كه ده‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات به‌ڵام كه‌متر له 400 ملیۆن دۆلار ده‌دات.
خالید شوانی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق رایگه‌یاند،كه حكومه‌تی عیراق به راشكاوی هه‌رێمی كوردستانی ئاگاداركردۆته‌وه كه دارایی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه و ناشتوانێت پابه‌ند بێت به وابه‌سته داراییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم.
شوانی وتی”له كۆبوونه‌وه‌كه به‌غدا ئه‌وه‌شی وتووه كه ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات،به‌ڵام بڕی كه‌متر له 400 ملیۆن دۆلار ده‌دات”، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كاته نزیكه‌ی 750 ملیۆن دۆلار.
وتیشی: “له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ندێك هێڵی گشتی دیاركراون و له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر بڕی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه تێنه‌گه‌یشتنێك هاتۆته ئاراوه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئاستی متمانه‌كردن كه‌م ببێته‌وه”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه “نابێت ئه‌م هۆكاره ببێته مایه‌ی به‌هانه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی نێوه‌ندی تا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت”.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق روونیشیكرده‌وه كه “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر هه‌رێم ته‌واوی بڕی دیاریكراوی نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه ئایا به‌غدا ئاماده‌یه بودجه‌ی هه‌رێم یان به‌لانی كه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت؟ به‌غدا له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی ده‌توانێت ته‌نها 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلار بنێرێت”.