17 پێشمەرگە دیلکراوەکە بە دوو ملیار دینار ئازادکراون.. وەزارەتی پێشەرگە: ئەو هەواڵە پڕوپاگەندەیە

0

نوچەنێت

کەسوکاری 17 پێشمەرگە دیلەكەی لای داعش رایدەگەیەنن، بەرانبەر بەپێدانی پارە، پێشمەرگەکان ئازاد كراون، وەزارەتی پێشمەرگەش ئەو زانیاریانە رەت دەكاتەوە.

کەسێکی نزیکی پێشمەرگەکان لەرێگای تەلەفۆنەوە، بەیەکێک لەپەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی راگەیاندووە،كە 17 پێشمەرگە دیلەكەی لای داعش ئازاد كراون.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، لەبەرانبەردا 40 تەرم و دوو ملیار دینار، دراوە بەداعش و ئەوانیش 17 پێشمەرگەیان ئازادكردوە.
ئەوەشی وت، کە ئەو بڕە پارەیە حکومەت داویەتی. بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە پێشتریش د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک، ئامادەیی بۆ کەسوکاری پێشمەرگە دیلکراوەکان، دەربڕیوە کە بەهەموو شێوەیەک هاوکارییان دەکات، بۆ ئازادکردنی دیلەکان.

لەلایەكی تریشەوە، وەزرەتی پێشمەرگە ئەو زانیاریانە، رەت دەكاتەوە، جەبار یاوەر ، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ رووداو دەڵێت”بەفەرمی هیچ دیلێکی پێشمەرگە ئازادنەکراوە و ئێمە ئاگاداری هیچ نین، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها پروپاگەندەیە”.

ئەو پەیجەی کەلێدوانی کەسوکاری پێشمەرگەی بڵاوکردۆتەوە پەیجی کێشەی کۆمپیوتەرەو ئەو کەسەشی کە لێدوانی لەکەسوکاری پێشمەرگە وەرگرتووە، سینەمار بڕوا تەهایە، لەخوارەوە لێدوانی کەسوکاری پێشمەرگە گوێبیست بە :

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com