نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 16 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و بەو بۆنەیەشەوە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و باكوری كوردستان بەو بۆنەیەوە خۆپیشاندان ئەنجام درا.
لەشاری هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان بۆ ئازادكردنی ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجام دراو هاوڵاتیان داوای ئازادكردنی ناوبراویان دەكرد
له‌ساڵیادی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستاندا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوو.
لەلایەكی تریشەوە ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو به (په‌كه‌كه) له شاره‌كانی باتمان‌و سێرت‌و شێرناخ‌و دیاربه‌كری باكووری كوردستان خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1999 عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو به په‌كه‌كه له شاری نایروبی پایته‌ختی كینیا ده‌ستگیركرا‌و دواتر له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌و توركیا ره‌وانه كرایه‌وه.
ئۆجه‌لان له‌و كاته‌وه‌ی له ساڵی 1978 پارتی كرێكارانی كوردستانی پێكهێناوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی توركیاوه به تۆمه‌تی جۆراوجۆری سیاسی دواكراو بووه،تا له شوباتی كۆتا ساڵی هه‌زاره‌ی بیسته‌م ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا له وڵاتی كینیا ده‌ستگیری كرد، به‌رده‌وامیش كورده‌كان ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل به كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی له چاودێرییكردن‌و ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان تاوانبار ده‌كه‌ن.
دوابه‌دوای ده‌ستگیركردنی، دادگای توركیا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ئۆجه‌لان ده‌ركرد، له ئابی 2002 دا بڕیاره‌كه بۆ زیندانی هه‌میشه‌یی گۆڕدرا.
16 ساڵه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زیندانێكی تایبه‌ت له دوورگه‌ی ئیمراڵیی باشووری ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی پۆلیس‌و هێزه ئه‌منییه‌كاندا به‌ندكراوه‌و له‌وێشه‌وه هاوشانی سیاسییه‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوخۆیی به‌ڕێوه‌ده‌بات.