نوچەنێت.هه‌ولێر:
بڕیاری داخستنی كه‌ناڵی NRT درا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه دیمانه‌ی مه‌لا كرێكار كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە”پێش په‌خشكردنی دیمانه‌كه‌ی مه‌لا كرێكار له كه‌ناڵی NRT به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاپ و راگه‌یاندن ئاگاداری كه‌ناڵی ناوبراوی كردبووه كه له‌م كاته‌دا باش نییه ئه‌و دیمانه‌یه بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه پابه‌ندنه‌بوو به‌رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه، بۆیه ئێمه‌ش به‌پێی رێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین“.
وتیشی”بڕیاره له‌سبه‌ینێوه 16-2-2015 كه‌ناڵی NRT بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دابخرێت“.