راوێژكارێكى تاڵه‌بانى: فوئاد مه‌عسوم له‌دواى تاڵه‌بانى 26 راوێژكارى زیاد كردووه‌

0

نوچه‌ نێت
ئازاد خانه‌قا راوێژكارى پێشووى تاڵه‌بانى له‌ دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ده‌ڵێ” پێشتر سه‌رۆك كۆمار 6 راوێژكارى هه‌بووه‌، كه‌چى فوئاد مه‌عسوم كردۆیه‌تى به‌ 32 راوێژكار، كه‌ زۆربه‌شى خزمه‌كانى خۆیه‌تى”.
له‌دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌ هاوڵاتى ئازاد خانه‌قا ده‌ڵێ”لەسەردەمی‌ مام جەلالدا كە سەرۆك كۆمار بوو، تەنیا شەش راوێژكار هەبوون، بەڵام ئێستا فواد مەعسوم ژمارەیانی كردووە بە 32 راوێژكار”، كە بەوتەی ناوبراو بەشێك لەو راوێژكارانە لەكەسە “نزیكەكانی‌ خۆین”. ئه‌و راوێژكاره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ راوێژكاره‌كان خزم و كه‌سوكارى فوئاد مه‌عسومن و ناوى هه‌ندێكیشیانى هێناوه‌”جوان فوئاد مەعسومی‌ كچی‌، مەقسود مەعسوم‌و خدر مەعسومی‌ برای‌‌، فەریق جەلال شەفیقی‌ پورزای‌‌و هەریەك لەئازاد مۆرانی‌‌و جەنگیز كۆیی‌ كە ئەوانیش خزمین‌و عەبدوڵا عالیاوایش هاوڕێیەتی‌و چەند دانەیەكی تر”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com