بزانە ئیسلامییە شیعەكان چۆن رۆژی ڤالەنتاینیان بەسەر برد
نوچەنێت- سەوت عێراق
دوانیوەڕۆی شەممە 14 ی شوبات ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كە حزبێكی ئایینی شیعەیە لە بەغداد رێوڕەسمێكی بە بۆنەی رۆژی ڤالەنتیان ،رۆژی خۆشەویستی، سازكرد بەڵام بەشێوەیەكی سەیر.
لە رێوڕەسمەكەدا بەشداران رۆژەكەیان ناونا رۆژی خۆشەویستیی عێراق و لەبری رەنگی سوور، جلی رەنگ زەردیان لەبەركردبوو چونكە وەك ئەوان وتویانە رەمگی زەرد رەنگی هیوایە.
بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دەڵێت كە سەدان كچ و كوڕ لە گەڕەكی كەڕادەی بەغدا گوڵ و ئاڵای عێراقیان بەسەر ئاهەنگگێڕیانی رۆژی خۆشەویستی عێراقدا دابەشكرد