زانیاری تەواو لەسەر ئەو فڕۆكە فەرەنسییانەی پشتیوانی پێشمەرگە دەكەن
نوچەنێت-فرانس پرێس
ئەو فڕۆكە فەرەنسییانەی پشتسوانی هێزی پێشمەرگە دەكەن لە شەڕی دژی داعشدا، بە فڕۆكەی رافاڵ ناسراون و لە فڕۆكە جەنگییە پێشكەوتووەكانی ئەم سەردەمەن.
رافاڵ بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2004 درووستكراوە و تا ساڵی 2040 لە خزمەت بەردەوام دەبێت. كێشی فڕۆكەكە 10 تۆن دەبێت و توانا هەڵگرتنی 60 تەن كەلوپەلی هەیە.
لەڕوی هونەری جەنگییەوە پێنج جۆر چەك هەڵدەگرێت، بەوەی رافاڵ هەڵگری گوللـەهاوێژی 30 ملم و مووشەكی مێگا و بۆمبی لەیزەری جی پی یو 12 و موشەكی دورهاوێژی سكاڵپ ستۆرم و موشەكی بۆردرومانكەری هەرێمە ئاوییەكان لە جۆری وایكزوست.
رافاڵ بەجۆرێك درووستكراوە كە رادار ئاسان ناتوانێ ئاشكرای بكات. بە خێرایی 2200 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك و بە بەرزیی 400 مەتر هەتا 1850 مەتر دەفڕێت.
رافال توانی لە درێژی ماوەی فڕیندا لایكۆردی فەرەنسا بشكێنێت بەوەی ساڵی 2013 لە هێرشێكدا لە مالی توانی 9 كاتژمێر و 35 خولەك لە فڕین بەردەوام بێت.