وه‌ستا ره‌سوڵ: ئه‌وه‌ی له توانا‌مان دابێت بۆ ئازادكردنی پێشمه‌رگه دیله‌كان ده‌یكه‌ین
“به‌پاره بێت یان به‌گۆڕینه‌وه‌ی دیل به‌دیل بێت ده‌توانین هاوكارتانبين”
نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك له‌باره‌ی پێشمه‌رگه دیله‌كانەوه دەڵێت،ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارو پشتیوانی خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ین كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه دیلن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریان ده‌بین.
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە:ئێمه وه‌ك میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارو پشتیوانی خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ین كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه دیلن .
وتیشی: چه‌ندینجار به‌خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه دیلانه‌مان راگه‌یاندوه، ئێمه به‌پاره بێت یان به‌گۆڕینه‌وه‌ی دیل به‌دیل بێت یان به‌پێدانه‌وه‌ی لاشه‌كه‌نیان بێت، كه له‌ئێستادا به‌سه‌دان لاشه‌یان له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه، ده‌توانین هاوكارتان بین، به‌ڵام تائێستا تیرۆرستان هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌یان نه‌داوه‌ته‌وه كه نێوه‌ندی ده‌كات له‌نێوان خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌و داعشدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا هیچ هێرشێكی تیرۆرستان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌باشووری كه‌ركوك رووینه‌داوه‌و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش شه‌وانه بۆردومانی تیرۆرستان ده‌كه‌ن.