یەكێتی: دوو هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه كه یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تیان نییه
نوچەنێت.پەیام:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ئاماژه به‌وه ده‌كات “دوو هێزمان هه‌یه كه یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تیان نییه”، ده‌شڵێت: سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری پێشمه‌رگه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر به‌شه یه‌كخراوه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی، له لێدوانێك بۆ په‌یام سه‌باره‌ت به دۆخی پیشمه‌رگه وتی”ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، دوو هێزمان هه‌یه كه یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تیان نییه. به ڕه‌سمی سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هه‌موو هێزه‌كان و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یش وه‌زیری هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام ته‌نها ده‌توانن فه‌رمانه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌دا بسه‌پێنن كه یه‌كخراوه‌ته‌وه، بۆیه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا دوو هێز ده‌مێننه‌وه كه یه‌كێكیان سه‌ر به پارتی و ئه‌وی دیكه‌یان سه‌ر به یه‌كێتییه”.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌شی خسته ڕوو “له هه‌ر ناوچه و میحوه‌رێك كه‌سێك به‌رپرسیارێتی و به‌رێوه‌به‌ردنی هێزه‌كانی خراوه‌ته سه‌ر شان،ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ره‌كانی شه‌ڕ نییه، پێویسته ته‌نها یه‌ك كه‌س ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر شان بێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد “پێویسته دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كبخرێته‌وه و بكرێته یه‌ك هێزی نیشتمانی”.