سۆران عومەر بۆ مەلا كرێكار: ئەوەی بڵێت داعش ناناسم راست ناكات كوڕە دوو ساڵەكەم دەیانناسێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی بە ناراستەوخۆ بە مەلا كرێكار دەڵێت ئەوەی بڵێت داعش ناناسم راست ناكات.
مەلاكرێكار لە چاوپێكەوتنی شەوی رابردووی كەوتی وتی ئێستا حكوم لەسەر داعش نادەم و نایان ناسم.
سۆران عومەر،پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان،بابەتێكی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك سەبارەت بەوقسەیەی مەلاكرێكار بابەتێكی بەناونیشانی(كوڕه دوو ساڵه‌كه‌ی من قسه فێر نه‌بووه داعش ده‌ناسێ!) بڵاوكردوەو نوسیویەتی”ئه‌وه‌ی بڵێ داعشم نه‌ناسیوه ڕاست ناكات! داعش نه‌ناسراو نین، له‌هه‌موو هێزێك سه‌ریحترو ڕوو هه‌ڵماڵراوترن، ئه‌وه‌ی ئه‌یكه‌ن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی ده‌یڵێن، ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تیانه به‌شه‌ق و چه‌قۆ ده‌یسه‌پێنن”.
ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵ دەڵێت “كورد به‌كافرو مورته‌دو به‌ره‌ی سه‌لیبی ده‌زانن، پێكهاته‌ی توندڕه‌وترینه‌كانی جیهانن له قاعیده‌و هه‌موو عه‌نیفه‌كانی تر پێكهاتوون، ئه‌وكارانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌زویی پێی بگه‌ن به‌به‌هه‌شت!! ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیشیان نه‌بێت ته‌كفیری ئه‌كه‌ن و بیگرن سه‌ریشی ده‌په‌ڕێنن و شه‌ق شه‌قێن به‌كه‌للـه سه‌ری ئه‌كه‌ن، ژن و كچه‌كه‌شی ببه‌ن ئه‌یكه‌ن به‌سه‌بایا یان ئه‌یفرۆشن به‌ملهوڕێك!، بۆیه پێویست ناكات كه له‌گه‌ڵیانی جورئه‌ت نه‌كه‌ی باسی بكه‌ی یان بڵێی نایانناسم! بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی خۆت چونكه ئه‌و زه‌مانه نه‌ماوه دڵت له‌گه‌ڵ چه‌قۆكه‌ی داعش بێ و جه‌سته‌ت له‌كوردستان!!”.
سۆران عومەر راشیگەیاندوە”به‌ره‌ی سێیه‌م له‌نێوان داعش و دژی داعش دا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی بێده‌نگه له‌گه‌ڵیانه‌و ئه‌وه‌ی دژیانه دوژمنیانه‌و ده‌بێت له‌به‌ری میله‌ته‌كه‌ی بێت”.
ئەو پەرلەمانتارە لە كۆتاییدا دەڵێت “له‌و نێوه‌نده‌دا ڕێگای سێیه‌م نیه ئه‌وه‌ی نه‌یناسیون ئه‌وانه‌ن كه‌نه‌هاوتونه‌ته دونیای سه‌رده‌می داعش، ئه‌گه‌ر نا منداڵه‌كه‌ی من كه دوو ساڵ و نیو عومرێتی به‌سیماو ده‌نگ و چه‌قۆكانی ده‌ست و تۆقاندنه‌كه‌ی بڵاویان كردۆته‌وه داعش ده‌ناسێ و ئه‌وانه‌ی خۆشه‌وێ كه دژی داعشن، واته هه‌ر چه‌ك به‌ده‌ستێك ببینێ ده‌موچاوی هه‌ڵپێكابێت ئه‌بێ قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌ین كه ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌و دژی داعشه ئه‌گینا به‌داعشی ده‌زانێ!”.