پاریس ئەو کۆمەکانەی راگرت کە بەناوی دروست کردنی مزگەوت بۆ گروپە ئیخوانەکان رەوانە دەکرێت
نوچە.نیت.kurdsat
حکومەتی فەرەنسا ھەموو کۆمەکە دەرەکییەکانی ڕاگرت کە بەناوی ھاوکاری و پشتیوانی بۆ پەنابەرە مسوڵمانەکانی فەرەنسا ڕەوانە دەکران.(مانویل فاس) سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ڕایگەیاند : بڕیاردراوە ڕێگە بە ھەموو ئەو کۆمەکانە بگیرێت کە لە وڵاتانی درەوە بۆ مسوڵمانەکانی نیشتەجێ فەرەنسا ڕەوانە دەکرێن و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکاری توندی یاسایی و ئەمنی دەگیرێتە بەر بۆ کۆتای ھێنان بەو سەرچاوانە. (مانویل فاس) وتیشی: لە ئیستادا فەرەنسا بۆتە گەورەترین ، پەناگە بۆ ئیخوانیەکان وسەلەفییەکان لە ناو وڵاتانی ئەوروپا ، زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت وڵاتانی کەنداو بە ناوی دروستکردنی مزگەوت و کاری خێرخوازی پارە و کۆمەکی دارایی ڕەوانەی گروپە توندڕەوە ئیسلامیەکانی فەرەنسا دەکەن ،بەڵام ئەم کارە مەترسی ھەیە بۆسەر ئاسایشی فەرەنساو تەواوی ئەوروپا بۆیە ڕێگەی پێنادرێت .بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی فەرنسا لە کاتێکدایە کە رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو ناوبراو بڕیاریدا تەواوی گروپە ئیخوانیەکان لەو وڵاتە بخرێنەی ژێر چاودێری وردی ھێزە ئەمنیەکان و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگە نەدرێت لە مینبەری مزگەوتەکانەوە وتاری توندوتیژ بڵاوبکەنەوە.