به جینۆساید ناساندنی كه‌یسی ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن عێراق سیاسییه و زیانی هه‌یه
نوچەنێت.تایبەت:
حكومه‌تی عێراق تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر به یه‌زیدییه‌كان به جینۆساید ده‌ناسێنێت، په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بڕیاره‌كه به دژی ئێزیدییه‌كان ناوده‌بات.
حكومه‌تی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌یه‌میدا له رۆژی 18ــی مانگی 11ـی رابردوو، ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ئێزیدییه‌كان و توركمان و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و پێكهاته‌كانی تر، له‌سه‌ر ده‌ستی داعش تووشی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بوون و به فه‌رمی به جینۆساید ناساندی.
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، بەنوچەنێتی رایگه‌یاند”ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی سیاسییه،چونكه به جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعش له تایبه‌تمه‌ندیی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه له لاهای، ئێمه‌ش ئه‌و كه‌یسه‌مان بردووه‌ته ئه‌وێ و پێویستمان به‌وه‌یه كه له دادگایه‌كی وه‌ك لاهای ئه‌و پرسه به جینۆساید بناسێنرێت“.
وتیشی”هیوادارم ئه‌م كه‌یسه نه‌برێته دادگایه‌كی ناوخۆی عێراقی،چونكه ئه‌وكاته كه‌یسه‌كه له دادگای لاهای ڕه‌تده‌كرێته‌وه پێویسته عێراق بۆ خزمه‌ت به‌و كه‌یسه ببێته ئه‌ندام له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، تاكوو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م داخڵبوونی داواكاری گشتی له‌م كه‌یسه‌دا نه‌مێنێت“.