مەلا بەختیار: داعش 200 هەزار چەكداری هەیە و تادێت مەترسی زیاتر دەبێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13-2- 2015 له شاری سلێمانی،كۆنگره‌ی (رێگای ئاشتی‌و دیموكراسی، میانڕه‌وی دژه‌به توندڕه‌وی) به‌ڕێوه‌چوو.
لەمیانەی ئەو كۆنگرەیەدا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند”داعش هێشتاماوەو جێگەی مەترسێكی زۆر گەورەیە،نابێت وەكو هێزێك سەیری داعش بكەین كە لەمەیدانی شەر تێكمان شكاندوە،چونكە ئێیستا لەدیراسەتكردنی حاڵی خۆیەتی و تاكتیكی خۆی دەگۆڕێت و هێزەكانی جێگۆڕكێ پێدەكات”.
وتیشی”به گوێره‌ی دوایین راپۆرت ده‌ركه‌وتووه 200 هه‌زار چه‌كدار له ناو ریزه‌كانی داعشدا هه‌ن، هێزێكی یه‌كجار ترسناك و توانایه‌كی مادی و سەربزی زۆریان هه‌یه،ده‌ویانه‌وێت له دوو سێ وڵات خه‌لافه‌ت دروستبكه‌ن و سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنن و له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی تیرۆرستی دیكه‌دا هاوپه‌یمانی له‌دژی وڵاتانی هاوپه‌یمان دروستبكه‌ن”.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشیگه‌یاند”میللـه‌تی ئێمه ئاماده‌نیه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو چوارگۆشه‌ی ژێر ده‌سته‌یی،تازه كورد فێری ئازادی و سه‌ربه‌ستی بووه،مه‌رگی به شه‌هامه‌ت زۆر باشتره له قبوڵكردنی ژێرده‌سته‌یی.