روحیانه‌تی ته‌سه‌وف له‌به‌رامبه‌ر توندڕه‌وی ئیسلامی سیاسی
نووسه‌رێكی هۆله‌ندی :ده‌بوایه ناسیۆنالیسته عه‌لمانییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌می زۆر هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شێخه‌كانی ته‌سه‌وف بكه‌ن
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل . نوچه‌نێت تایبه‌ت
هه‌رچه‌نده ئایینێك یان ئایدۆلۆژییه‌ك، یان هه‌ر فیكرێكی دیكه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی گه‌شه‌ده‌كات، لقی لێده‌بێته‌وه و جیاوازی لێكردنه‌وه وتێگه‌یشتنی بۆ دروست ده‌بێـت، ده‌كرێت ئه‌و فیكره یان ئه‌و ئایینه له قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌موو په‌یڕه‌وكارانی له‌خۆی بگرێت، هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك تێڕوانین كۆك بن، به‌ڵام دواتر هه‌رده‌بێت جیاوازی له تێگه‌یشتن و تێڕوانینه‌كان دروست بێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه، نووسه‌ری میسڕی عه‌باس مه‌حمود عه‌قاد، له‌باره‌ی ته‌مه‌ن یان قۆناغی ئایینه‌كان بڵێ” ئایین له دووقۆناغی پێك دێت، قۆناغی ئیمان، قۆناغی جیاوازی”.
هه‌ڵبه‌ته له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وكارانی ئایینه‌كانه‌وه ئه‌و پێناسه‌یه‌ی عه‌قاد قبوڵ ناكرێت، چونكه ته‌كنیك و ستراتیژی ئه‌وان كاركردنه له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنی ئه‌و قۆناغه، بۆ نموونه ئه‌وان هانی گه‌نجێكی ئه‌وروپا ده‌ده‌ن، وه‌ك عه‌مماری كوڕی یاسر بێت كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د بووه. ئه‌وان نایانه‌وێ له‌وه بگه‌ن، كه عه‌ممار له‌سه‌رده‌می ئیمان ژیاوه، پێغه‌مبه‌ری له‌گه‌ڵ بووه، كه‌چی گه‌نجێكی موسڵمان دونیایه‌ك مه‌زهه‌ب و ئایین و ئایینزای به‌ده‌وروبه‌ردا ده‌خولێته‌وه و تووشی سه‌رسامی و شۆك بووه له‌وه‌ی كامه‌یان راستتره.
ئایینی ئیسلامیش وه‌ك هه‌ر ئایینێكی دیكه، چه‌ند له‌سه‌ره‌تای خۆی دوور كه‌وتۆته‌وه، ده‌یان رێچكه و رێبازی سیاسی و عه‌قیدی و فیقهی لێ دروست بووه. كه بێگومان هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌رئه‌نجامی زه‌مه‌ن و شوێن و هۆكاری تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی. سه‌رده‌مێك به‌ناوی ئه‌هلی سوننه وجه‌ماعه‌ت، سه‌رده‌مێك خه‌واریج، سه‌رده‌مێك شیعه، سه‌رده‌مێكی به‌ناوی سه‌لەفیه‌ت، جارێ به‌ناوی سۆفیگه‌ری، جارێكی دیكه به‌ناوی سه‌له‌فی جیهادی و ئیسلامی سیاسی. هه‌رهه‌مووشیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئیسلامی راسته‌قینه‌ن و زۆربه‌ی جاره‌كانیش یه‌كتر ته‌كفیر ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان بوه‌ستیت، تۆ ده‌توانی به‌راوردی نێوانیان بكه‌یت و شرۆڤه‌ی گه‌شه‌كردنی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه بكه‌یت، كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردووه.
ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێ به‌راوردێكی نێوان ئیسلامی سیاسی و سوفیگه‌ری بكه‌ین، جیهانبینی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ مرۆڤ چییه؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و سیاسەت ده‌كه‌ن؟ ره‌نگه چه‌ندین پرسیاری دیكه‌ش هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و نووسینه‌دا بكرێت و هه‌وڵی وه‌ڵام دانه‌وه‌یان بدرێت؟
ئیسلامی سیاسی و سۆفیگه‌ری جیاوازی تێڕوانین بۆ مرۆڤ !
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست بۆ تاوتوێكردنی هه‌ر شتێك ببه‌ین، ده‌بێت بزانین كه نابێت به پێی شه‌رع مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازانه‌ی خوداپه‌رستی و ئایین بكه‌ین، ئه‌مه‌شیان له‌به‌ر ساده‌ترین هۆكار، ئه‌وه‌یه ناتوانین له موناقه‌شه و جه‌دلیانه ده‌ربچین و به‌ئه‌نجامێك بگه‌یین، ئیسلام له‌مێژووی خۆیدا له‌و موناقه‌شانه ده‌وڵه‌مه‌نده، كه دواجار جگه له‌بێهوده‌یی و كوشتاری نێوان موسڵمانان هیچ كه‌ڵكێكی دیكه نه‌بووه. بۆیه نامانه‌وێت هه‌وڵی به‌باشترزانینی یه‌كێكیان بده‌ین. به‌ڵكو ته‌نها له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردووكیان ده‌وه‌ستین و به‌راوردیان ده‌كه‌ین.
سوفیگه‌ری مێژووییه‌كی درێژی هه‌یه، ئیسلامی سیاسیش پرۆژه‌یه‌كه ته‌مه‌نی سه‌د ساڵ نابێت. جیاوازی هه‌ره سه‌ره‌كی له‌نێوانیان دا ئه‌و تێڕوانینه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ مرۆڤ و ژیانی به‌شه‌ریه‌ت هه‌یانه. سۆفیگه‌ری جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نی روحانیه‌تی مرۆڤ، جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و خودا. جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر زوهد و دووركه‌وتنه‌وه له‌و دونیایه‌ی كه ئه‌وان به”فانی” ده‌زانن.
كه‌چی ئیسلامی سیاسی ده‌رهاویشته‌ی سه‌ده‌ی نوێیه، وه‌ك هه‌ر حزبێكی دیكه، له‌چوارچێوه‌ی رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌یری مرۆڤ ده‌كات. مرۆڤی موسڵمان وه‌ك تاكێك کەله‌خزمه‌ت سه‌رخستنی دینی خودا بێت سه‌یر ده‌كات. ئیسلامی سیاسی تێكه‌ڵه به‌هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ت و دیارده سیاسیانه‌ی كه ئه‌مرۆ له‌دونیا باوه. ئیسلامی سیاسی هێنده كار له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كات، كار بۆ ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ناكات. بۆیه مرۆڤ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خود ده‌بات. خود ئاكاری په‌سه‌ند ناكات. كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه، سۆفیگه‌ری به‌ر له‌هه‌موو شتێك مرۆڤ له‌خودی خۆی نزیك ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌ده‌بیاته‌كه‌یان بكه‌یت ئیسلامی سیاسی بریتیه له‌لێكدانه‌وه و دووباره‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك تێكستی وه‌ك، حه‌سه‌ن به‌ننا و سه‌ید قوتب و محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب و عه‌بدوڵڵا عه‌زام و تێكه‌ڵیه‌ك له‌چه‌ندانی دیكه. كه‌چی ته‌سه‌وف ئه‌ده‌بێكی گه‌وره‌ی هه‌یه. ده‌یان رابیعه‌ی عه‌ده‌وی و مسكین و ئیبن عه‌ره‌بی و مه‌حوی و و مه‌ولانای هه‌یه. مرۆڤی گوناهبار له دیدی ئیسلامی سیاسیه‌وه ده‌بێت به‌پێی تاوانه‌كه‌ی سزا بدرێت. له دیدی سوفیگه‌ری دا، مرۆڤ، گوناهبارێك هه‌موو دونیا ته‌رك ده‌كات بۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عاشقی خودایه و ده‌یه‌وێ ره‌زامه‌ندی خودا به‌ده‌ست بهێنێ. لێره‌دا ده‌بێت له‌خاڵێك بوه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه تێگه‌یشتن دروست نه‌بێت. هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه مانای ئه‌وه نییه كه سوفیگه‌ری له رێچكه‌ی خۆی لای نه‌دابێ. مانای ئه‌وه‌ش نییه.كه ئیسلامی سیاسی مرۆڤه‌كه‌ی بكات به‌رۆبۆتێكی بێ گیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێین سۆفیگه‌ری له هه‌ندێك رێبازی دا و له‌هه‌ندێك قۆناغی دا، ته‌نها له‌خه‌ڵوه‌ت نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو باسی له ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنه‌وه‌ی ره‌فتاری مرۆڤ كردووه.
كورد و مێژووییه‌ك له سۆفیگه‌ری
سۆفیگه‌ری مێژووییه‌كی كۆنی له‌ناو كورد هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه چه‌ندین توێژه‌ر و رۆژهه‌ڵاتناس و زانای ئه‌نسرۆپۆلۆگی باس سۆفیگه‌ری كوردی بكه‌ن، ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێ مێژووی دوورودرێژی سۆفیگه‌ری بخه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند بۆچوونێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له‌لایه‌ن چه‌ند نووسه‌رێك نووسراوه، یه‌كێك له‌وانه زانای هۆڵه‌ندی مارتن فان پرۆنسین یه‌كێك له‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوفیگه‌ری له‌باكووری كوردستان كردووه. ئه‌و ده‌ڵێ” ته‌ریقه‌ته‌كانی سۆفیگه‌ری زۆر به‌هێز له‌كوردستان ئاماده‌ییان هه‌بووه. شێخی سۆفیگه‌ریش زۆرتر نوێنه‌ری ئیسلامبوونی كورد بووه، نه‌وه‌ك شاره‌زایه‌كی شه‌ریعه‌ت. زۆربه‌ی زانایان له‌مێژووی كورد سۆفی بوون، زۆربه‌شیان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیان هه‌بووه. چه‌ندین ته‌ریقه‌ت له‌كورد ناوناوه ده‌ركه‌وتون. به‌ڵام له‌و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی دواییدا ته‌ریقی قادری و نه‌قشبه‌ندی زاڵبووه. ئه‌و ته‌ریقه‌تانه رۆلی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان هه‌بووه. چونكه جۆرێك له‌رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی نواندووه، كه له عه‌شیره‌ت و ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆ بووه”. دواتر ئه‌و زانا هۆڵه‌ندییه‌ی بواری ئه‌نسرۆپۆلۆگیا باس له گرنگی سۆفییه‌كان ده‌كات له رووی سیاسه‌تی كورده‌وه. ده‌نووسێ” بۆیه رێكه‌وت نییه كه یه‌كه‌م راپه‌رینه كوردییه‌كانی بواری نه‌ته‌وه‌یی، به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ و سۆفییه‌كان بووه، وه‌ك راپه‌رینه‌كانی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و شێخه‌كانی بارزان و شێخ سه‌عید و شێخ مه‌حمودی به‌رزنجی… بۆیه ده‌بوایه ناسیۆنالبسته عه‌لمانییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌می زۆر هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شێخه‌كان بكه‌ن، چونكه ته‌نها ئه‌وان ده‌یانتوانی جه‌ماوه‌ر كۆبكه‌نه‌وه”.
سه‌یفه‌دین ئامێدی كه نووسه‌رێكی كوردی رۆژئاوای كوردستانه، وتارێكی درێژی له‌باره‌ی سوفیگه‌ری كوردی له رۆژنامه‌ی ئیتحادی یه‌كێتی، به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه. ئه‌و نووسه‌ر پێیوایه سوفیگه‌ری له‌لای كورد په‌یوه‌ست بووه به ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی، واشیكردووه كه دینداری كورد له توندڕه‌وی دوور بكه‌وێته‌وه. ئه‌و نووسه‌ره باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك كورد هه‌ر له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كانه‌وه كاریگه‌ری سۆفیگه‌ری له‌سه‌ر بووه. سه‌یفه‌دین ئامێدی باس له‌كاریگه‌رییه‌كانی عه‌بدولقادری گه‌یلانی ده‌كات كه كورد بووه. ئه‌و ده‌ڵێ” چه‌ندین ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری له‌كورستاندا ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ندین خه‌سڵه‌تی جیاوازی له قوتابخانه كلاسیكیه‌كانی پێشوو هه‌بووه. له‌لای ئه‌وان ئایین تێكه‌ڵ به سۆفیگه‌ری بووه و دوور له توندڕه‌وی” ته‌نانه‌ت ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ” قوتابخانه سۆفیگه‌رییه‌كانی كورد كاریگه‌ری یه‌كه‌میان له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌بووه له‌سه‌رده‌مه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی”.
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا واتا له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی هێزه ئیسلامییه‌كان، نووسه‌ران بڕوایان وایه كه له‌و قۆناغه‌شدا سوفیگه‌ری كاردانه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر فاشیستی به‌غدا هه‌بووه. له‌وانه نووسه‌ر سه‌لام ئیبراهیم عه‌توف ده‌ڵێ” سۆفیگه‌ری كوردی كاردانه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی شۆفێنیزمی حكومه‌تی مه‌ركه‌سی به‌غدا بووه. چونكه ئه‌و رێبازه ئایینه خه‌سه‌ڵتی یاخیبوونێكی ئاشتیخوازنه‌بووه، به‌سه‌ر لایه‌نی دینداری كوردی زاڵبووه”. هه‌ر ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه كه هه‌ندێك جار ئه‌ویش به‌ده‌گمه‌ن شێخانی ته‌ریقه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌خراپ به‌كارهێناوه. به‌تایبه‌تی له راپه‌ڕینی جووتیارانی ده‌شتی هه‌ولێر له ١٩٥٣ لایه‌نی ئاغایان گرت و دواتریش دژی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی وه‌ستانه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه نموونه‌یه‌ك له ده‌یان نموونه‌ی پێچه‌وانه‌وه. واته سوفیگه‌ری له‌كوردستان مێژووییه‌كی دوورودرێژی هه‌بوو، زۆربه‌ی جار له‌بواری چاكسازی ئایینی و لێبورده‌یی ئایینی و خوێندنی ئایینی رۆڵی دیاری هه‌بووه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئیسلامی سیاسی له‌كوردستان، باره‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئیسلامی سیاسی هه‌ندێك جار ئیستغلالی سۆفیگه‌ریش ده‌كات، یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و خاڵه كردووه، نه‌وبار محه‌مه‌ده كه نووسه‌رێكی كوردی رۆژئاوایه له‌وتارێكدا ده‌ڵێ” پێشتر سوفیگه‌ری له‌و ناوچانه‌ی باشووری كوردستان كه له‌سه‌ر سنووری ئێرانن كاریگه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام كاتێك سه‌له‌فی جیهادی هاته ئه‌و ناوچانه نموونه وه‌ك مه‌لا كرێكار ده‌ركه‌وت، ئه‌وا ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن ئیسلامیه سیاسیه‌كان قورخ كران”. هه‌روه‌ها سه‌لام عه‌توف ده‌ڵێ” فینده‌مینتالیزمی دینی وه‌ك چه‌ند رێكخراوێك ته‌نها له‌ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ناو كورد ده‌ركه‌وتن، ئه‌ویش به كاریگه‌ری ده‌ره‌وه و مودیلی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و تیرۆر له ناوچه‌كه. ئه‌وانه‌ش نموونه‌یه‌كی ئارسۆدۆكسین، واته هیلێكی راست وراست و داخراون، وه‌ك تاكه هێلی ته‌ئویل ده‌رده‌كه‌ون”.
روحیانه‌تی ته‌سه‌وف له‌به‌رامبه‌ر توندڕه‌وی ئیسلامی سیاسی
دوای شكستی ئیسلامی سیاسی له‌وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و دیارده‌یه‌ی به‌به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراوه، نائومێدییه‌ك له‌كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی سیاسی دروست بووه، نموونه‌ی تارانی شیعی و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له ئه‌فغانستان و ده‌ركه‌وتنی داعش و شكستی ئیخوانه‌كان، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه نموونه ساردكه‌ره‌وه ده‌بن، بۆ جه‌ماوه‌ری موسڵمان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئومێدی خوی به‌ئیسلامی سیاسی نه‌دات. ئه‌مرۆ له‌چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، باس له زیندووكردنه‌وه‌ی سۆفیگه‌ری ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر توندڕه‌وی ئیسلامی سیاسی و فه‌شه‌لی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه ئه‌وان بۆ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو. رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی راپۆرتێكی دووردرێژی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه، ناونیشانی راپۆرته‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه”سۆفیگه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌كی بانگخوازی هێمن، وه‌ك ئه‌لته‌رناتیفی توندڕه‌وی ئیسلامی سیاسی” ناونیشانێكی دیكه ئه‌وه‌یه” ره‌وتی سۆفیگه‌ری ئه‌لته‌رناتیڤێكی جیدی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌بێت و ده‌توانێ بازنه‌ی شارستانیه‌تی عه‌ره‌بی له زیندانی ئایینی- سیاسی ده‌ربهێنێت. له‌راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه‌چه‌ندین ره‌وتی سۆفیگه‌ری ئێستا له‌زیندووبوونه‌وه‌دان، هه‌ر له‌و راپۆرتەدا بۆچوونی توێژه‌رێكی ئیتاڵێ وه‌رگیراوه كه ده‌ڵێ” وه‌ك ده‌ركه‌وتووه ته‌سه‌وف له قورئانی و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر وه‌رگیراوه، ده‌شكرێت ته‌سه‌وف به‌دیلێكی گونجاو و نایاب بێت بۆ ئیسلام سیاسیه‌كی فاشل.
زیندووبونەوەی سۆفیگەریی لەکوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا کەم تازۆر چالاکی سۆفیگەری لەکوردستان بوونی هەیە، و هێشتا بەیەکجاری لەناو نەچووە، بەڵام تائێستاش ئەو زیندووە نییە، کەوەک بەدیل لێی بڕوانرێت و پرسی زیندووكردنه‌وه‌ی سۆفیگه‌ریش نه‌گه‌یشتۆته كوردستان، لێ فه‌شه‌لی حزبه كوردییه‌كان به چه‌پ و ناسیۆلیسته‌كان له بواری پێشكه‌وتن و رۆشنگه‌ری وایكردووه، ئیسلامی سیاسی ده‌ربكه‌وێت. ناشزانرێ له‌داهاتوودا چاره‌نووسی ئه‌و ئیسلامیه سیاسیانه چی ده‌بێت؟ ئایا وه‌ك حزبه عه‌ره‌بیه‌كانی هاوشێوه‌یان ده‌بن یان هێشتا گه‌شه ده‌كه‌ن؟ ئایا کارەکانیان زیندوکردنەوەی سۆفیگەری دەکاتە زەرورەت، یان ئەنجامێکی تریان دەبێت ؟
باکگراوەند
لەكوردستان كۆمەڵێك تەريقەتى سۆفيگەرى هەيە، كە ديارترينيان تەريقەتى نەقشبەندى و قادريە. تەريقەتى قادرى كە هەندێك جار بە گەيلانى ناودەبرێت، لەلايەن شێخ عەبدولقادرى گەيلانى دانراوە كە لەساڵى ٥٦١ كۆچى مردووە. ئەو تەريقەتە لەسەر دەستى بەرزنجەكان لەكوردستان لەسلێمانى بڵاوبۆتەوە. هەروەها شێخەكانى تاڵەبانى لەكەركوك و دەوروبەرى پەرەيان بە قادريەت داوە. يەكێك لەكەسە ديارەكانى ئەو تەريقەتە شێخ مارفى نۆدێیە كە رێبەرى تەريقەتى قادرى بووە لە سەدەى نۆزدەم دا. هەروەها شێخى رەزاى تاڵەبانيش يەكێك بووە لەشێخەكانى ئەو تەريقەتە. لە بادينان و ئامێديش لەسەردەستى شێخى بريفكانى بڵاوبۆتەوە.
بەڵام تەريقەتى نەقشبەندى، وەك توێژەران باسى دەكەن دامەزرێنەرەكەى شێخ بەهادينى محەمەدى بوهارى بووە كە بە شاى نەقشبەند ناسراوە. دواتر لەلايەن مەولانا خاليد بڵاوو بۆتەوە. كە لە ساڵى ١٧٧٩ زاينى لە قەرەداغ لەدايك بووە و لە عەشيرەتى جافە. دواترين شێخى نەقشبەنديش محەمەد عوسمانى سراجەدين، كە لەساڵى ١٩٩٧ كۆچى داويى كردووە. هەروەها نەقشبەندى لەچەندين ناوچەى ديكە كوردستان بڵاو بۆتەوە لەوانە لە هەولێر و بارزان.
ئێستا تەکییەو حوجرەکانی ئەم دوو تەریقەتە وەک زینجیرەیەکی پێکەوە بەستراو، لەکوردستانەوە درێژ دەبنەوە بۆ ناوچە عەرەبییەکانی عێراق و ناوچەکانی ئێران و تورکیا.
ئەوەی لەو نێوانەدا جێی باسە، تەریقەتی نەقشبەندی لەئێستای ناوچەکەدا کەمتر خۆی لەقەرەی سیاسەتداوە، بەڵام تەریقەتی قادری، لەلایەن کوڕانی شێخ محەمەدی کەسنەزانی شێخی ئێستای تەریقەتەکەوە دەستدراوەتە کاری سیاسی، و بۆ ئەو مەبەستەش کەڵکیان لەو پێگە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە وەرگرتووە کەهەیانە، بۆ هەڵبژاردنی عێراق، لیستێکیان بەناوی لیستی گردبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی عێراقی بەسەرۆکایەتی نەهرۆ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی راگەیاند، لەساڵی لەساڵی ٢٠٠٨، سەید قاسم بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای تکریت لەسەر ئەو لیستە ئاشکرای کرد، کە”لیستەکەمان بوونێکی بەهێزی هەیە لە تکریت و لە کۆی ٤١ کورسی ئەنجومەنی پارێزگای ئەو شارەدا ٥ کورسیمان هەیەو سێ پۆستی گرنگیشمان هەیە ” لە ئێستاشدا یەکێک لەکوڕەکانی شێخی تەریقەتی قادری بەناوی، ملاس محمد عبد الكريم الكسنزان الحسيني، ملاس محمد عبد الكريم الكسنزانی وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراقە.
ئەوەش پێمان دەڵێت ئەگەر لەکوردستان بیر لەوە بکرێتەوە، بۆ بەدیلی ئیسلامی سیاسی تەریقەتەکان لەلایەن خەڵکەوە ببنەوە جێی بایەخ، ئەوە رەنگە تەریقەتی قادری ئەو چانسەی نەبێ، چونکە ئەویش بەهەمان رێچکەی ئیسلامی سیاسی کەڵکی لە پێگەی کۆمەڵایەتی تەریقەتەکە وەرگرتووە، بۆ پۆست و بەرپرسیارەتی سیاسی.
بۆ خوێندنەوەی بابەتێک لەبارەی مێژووی تەریقەتەکان لەکوردستان سود لەم لینکە وەربگرە …کلیک بکە….
بابەتێک لەبارەی تەسه‌ووف و ته‌ريقه‌تی نه‌قشبه‌ندی … کلێک بکە ….