نۆبار محه‌مه‌د: سۆفیگه‌رى ئه‌و رێگایه‌یه كه ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر بونیاد نراوه
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل، نوچه نێت
نۆبار محه‌مه‌د نووسه‌ر وشه‌ریعه‌تناس، خه‌ڵكى شارى حه‌سه‌كه‌یه. ئه‌و له‌و دیمانه تایبه‌ته‌ى نوچه نێت باس له‌په‌یوه‌ندى نێوان سیاسه‌ت و سۆفیگه‌رى ده‌كات و ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر سۆفیگه‌رى راسته‌قینه هه‌بێت، ئه‌وا چاكترین شێوازه بۆ بونیادنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى ئیسلامى” پێشیوایه سه‌رنه‌كه‌وتنى لایه‌نه ئیسلامییه‌كان بوو، بووه هۆى كاره‌سات بۆ گه‌لانى ئیسلام.
نوچه نێت: ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تادا بپرسین په‌یوه‌ندى نێوان سۆفیگه‌رى و سیاسه‌ت چییه؟
نۆبار محه‌مه‌د: بۆ ئه‌وه‌ى له‌په‌یوه‌ندى نێوان سۆفیگه‌رى و سیاسه‌ت بگه‌ین، پێویست هه‌ریه‌كه‌یان پێناسه بكه‌ین. سۆفیگه‌رى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندێن پێناسه‌ى هه‌یه، به‌ڵام هه‌موویان له‌ده‌ورى یه‌ك مانا ده‌خولێنه‌وه ئه‌ویش ” بریتیه له ته‌زكیه‌كردنى ده‌روون به‌پێى قورئان و سوننه‌ت بۆگه‌یشتن به ره‌زوانى خودا”.
كه‌چى سیاسه‌ت، بریتیه له به‌رێوه‌ردنى كاروبارى ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا. سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌بڕواى من یه‌كانگیر و ته‌واوكارى یه‌كترن، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كانى ئایینى ئیسلام ده‌نوێنێ. یه‌كه‌میان بایه‌خ به ناخى مرۆڤ ده‌دات، كه‌چى دووه‌میان بایه‌خ به‌ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤ ده‌دات. یه‌كه‌میان بایه‌خ به‌په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤ و خوا ده‌دات. دووه‌میش بایه‌خ به په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤه‌كان ده‌دات، هه‌ردووكیشیان له‌یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه. سۆفیگه‌رى له‌رێگاى دروستكردنى مرۆڤ دروست ده‌چێته ناوه‌خنى سیاسه‌ت. كۆمه‌ڵگاى یه‌كانگیر و به‌هێزیش كه به‌ره‌و دادپه‌روه‌رى بڕواتئه‌وا له‌سته‌مكارى دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
نوچه نێت: ئایا سۆفییه‌كان چه‌ند بایه‌خیان به‌سیاسه‌ت داوه؟
نۆبار محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان له‌و بایه‌خه ئه‌وه په‌یوه‌ندییه راسته‌وخۆییه بێت كه خۆى له ئینتمابوون بۆ حیزب و خۆكاندیدكردن و كێبركێى پۆست و سه‌رۆكایه‌تى بێت، ئه‌وا ته‌ریقه‌كانى سۆفیگه‌رى ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رێگایه‌یه. چونكه پانتایى سۆفیگه‌رى و مه‌به‌سته‌كانى زۆر له‌و شته دونیاییانه به‌رزتر ده‌بێته‌وه و كێبركێى له‌سه‌ر ناكات. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش شێخ و زانایانى ته‌سه‌وف نابینین له مێژووى ئیسلام دا كێبركێیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كردبێت، ده‌گمه‌ن نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان په‌یوه‌ندى ناڕاسته‌وخۆ بێت كه خۆى له چاكتركردنى ئاكارى كۆمه‌ڵگا و بانگه‌شه كردن بۆ به‌ها به‌رزه‌كان ده‌بینێته‌وه. بێگومان سۆفیگه‌رى رۆلێكى گرنگى له‌و بواره‌دا هه‌یه.
نوچه نێت:ئایا جیاوازییه‌ك له‌نێوان سۆفیگه‌رى كوردى و سۆفیگه‌رى عه‌ره‌بى هه‌یه؟
نۆبار محه‌مه‌د: سۆفیگه‌رى یه‌ك زانسته. جا ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ده‌كات عه‌ره‌ب بێت یان كورد و فارس ئه‌مه جیاوازییه‌كى نییه و هیچ شتێك له‌زانسته‌كه ناگۆڕێت. به‌ڵام ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكه‌ین كه سۆفیگه‌رى زیاتر له‌سه‌رده‌ستى غه‌ریره عه‌ره‌ب زیاتر گه‌شه‌ى كردووه. بۆ نموونه ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ستى شاى نه‌قشبه‌ند محه‌مه‌دى ئه‌وسى بوخارى دانراوه. كه له بوخارا و سه‌مه‌رقه‌ند بووه. دواتر ئاڵاى بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ى له‌وڵاتى هیند له‌سه‌ر ده‌ستى محه‌مه‌د فاروقى سه‌رهه‌ندى بوو. به‌ڵام له‌هه‌موو دونیاى عه‌ره‌به‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى زانایه‌كى كورد بوو كه نازناوه‌كه‌ى دوو باڵ بوو، ئه‌ویش شێخ خالیدى كوردى شاره‌زوورى بوو. ئه‌و له‌دیمه‌شق گیرسایه‌وه و هه‌ر له‌وێش كۆچى دوایى كرد ئێستاش گۆرستان وگه‌ڕه‌كه‌كه به‌ناوى ئه‌و ناوده‌برێت. ئه‌مه‌ش دوو به‌ڵگه‌ى مه‌زنه كه خه‌ڵكى شام خۆشیان ویستووه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش كورد رۆلێكى گه‌وره‌ى له‌خزمه‌تكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ته‌ریقه‌كانى دیكه هه‌بووه، له‌وانه ته‌ریقه‌تى قادرى و رفاعى.
نوچه نێت: ئایا بایه‌خى سۆفیگه‌رانى كورد بۆ سیاسه‌ت چی بووه؟
نۆبار محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر له‌رووى ئایینیه‌وه سه‌یرى مێژووى كورد بكه‌ین، ته‌نها ئه‌وه نابینین كه سۆفیگه‌رانى كورد بایه‌خیان به‌سیاسه‌ت داوه، به‌ڵكو هه‌ندێكیان تا سه‌رئێسقان تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت ببوون. ئه‌گه‌ر سه‌یرى لاپه‌ڕه‌كانى مێژوو بكه‌ین ده‌بینین شێخ عوده‌ى كوڕى موسافر كه‌یه‌كێك بووه له‌كه‌سه نزیكه‌كانى شێخ عه‌بدولقادرى گه‌یلانى. له وڵاتى كوردان نیشته‌جێ بووه،كارى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئیسلام كردووه. دواتر قوتابییه‌كانى بوون به پاڵپشتى سوپاى سه‌ڵاحه‌دینى ئه‌یوبى.
هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سى دیكه هه‌یه له‌وانه شێخ سه‌عیدى پیران و شێخ مه‌حمودى حه‌فید و مه‌لا مسته‌فاى بارزانى و قازى محه‌مه‌د هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌ندیان به‌و ته‌ریقه‌تانه هه‌بووه كه پێشتر باسمان كردووه. زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى شۆرشیان كردووه و ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وان پێگه‌یان له‌سیاسه‌ت هه‌بووه. سه‌یره كاتێك ده‌ڵێین بارودۆخى سیاسى كوردستان وایكردووه كه ئه‌وان ببن به سیاسى كه‌چى ته‌سه‌وف له روواڵه‌تدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه دووره له‌سیاسه‌ت.
نوچه نێت: ئه‌گه‌ر پرسیارى ئه‌وه بكه‌ین كامیان بۆ كۆمه‌ڵگا به‌سوودتره سۆفیگه‌رى یان ئیسلامى سیاسى؟
نۆبار محه‌مه‌د: پێویسته خاڵێكى گرنگ روون بكه‌ینه‌وه. شتێك نییه ناوى ئیسلامى سۆفیگه‌رى، شتێكى دیكه‌ش به‌ناوى ئیسلامى سیاسى بێت. ئیسلام یه‌ك ئایینه. به‌ڵام چه‌ندین لایه‌نى هه‌یه. هه‌ندێك لایه‌نى بیروڕا ده‌رده‌خات، ئه‌ویان لایه‌نى فیقه و ئه‌ویتر لایه‌نى په‌روه‌رده و ره‌فتار و سۆفیگه‌رى. لایه‌نێك سیاسه‌ت و لایه‌نێكى دیكه‌ش ئابوورى ده‌رده‌خات. به‌مشێوه‌یه. بۆیه پێویسته پرسیاره‌كه‌ى ئێوه به‌مشێوه‌یه ته‌رح نه‌كرێت. به‌ڵكو باشتره به‌مشێوه‌یه بێت: ئایا تێڕوانینى سۆفیگه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگا به‌سوودتره، یان تێڕوانینى كۆمه‌ڵه و حزبه‌كانى ئیسلامى سیاسى؟ لێره‌دا پێویسته دووباره بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پێناسه‌ى سۆفیگه‌رى؟ ئایا سۆفیگه‌رى چییه؟ به‌شتێك جیا ده‌كرێته‌وه؟ ته‌ریقه‌تى سۆفیگه‌رى جه‌خت له‌سه‌ر چاكسازى قاعیده یان كۆمه‌ڵگا ده‌كاته‌وه، ئه‌وجا به‌ره‌و لوتكه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كه ده‌چێت. ئه‌م رێگایه‌ش سه‌ركه‌وتن و دروستى خۆى سه‌لماندووه. ته‌نانه‌ت زێده‌ڕۆیى ناكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم سۆفیگه‌رى ئه‌و رێگایه‌یه كه ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر بونیاد نراوه. كه‌چى رووداوه‌كانى به‌مدواییه‌ى به‌هارى عه‌ره‌بى كه له‌لایه‌ن حزب و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان بونیادنرابوو. سه‌رنه‌كه‌وتنى خۆى سه‌لماند. به‌ڵكو كاره‌ساتیش بوو ئه‌نجامه‌كانى به‌سه‌ر گه‌لانى و ده‌وڵه‌تانى كۆمه‌ڵگاى ئیسلامى شكایه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك خوێنى بێگوناهان رژا، شه‌ڕه‌ف هه‌تك كرا. وڵاتان دارووخان. ئاژاوه و كاوڵكارى بڵاوبۆوه. ئه‌و حزب و لایه‌نانه هیچ یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یان نه‌بوو كه خواستیان بوو. به‌ڵكو بوون به به‌ڵا و كاره‌سات به‌سه‌ریانه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه گه‌لانى ئێمه بۆ ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوو، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌لوتكه گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن،گۆڕانیش له‌لوتكه مه‌رج نییه ببێته هۆى كۆمه‌ڵگا. كه‌چى سۆفیگه‌رى خواسته‌كه‌ى پێچه‌وانه‌یه ده‌یه‌وێ له‌بنكه‌وه بۆ لوتكه ده‌چێت. چاوخشانێك بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى له‌ناوچه‌كه روویانداوه. ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌كى روون و ئاشكران بۆ قسه‌كانمان.
نوچه نێت: ده‌گوترێت دواى شكستى به‌هارى عه‌ره‌بى و ئیسلامى سیاسى، ئه‌لته‌رناتیفى جددى سۆفیگه‌رییه. ئه‌مه به‌بڕواى تۆ چۆنه؟
نۆبار محه‌مه‌د:
یه‌كه‌م: ئێمه ئیسلامى سیاسیه‌مان نییه. نابێت بشگوترێت ئیسلامى سیاسى فه‌شه‌لى هێناوه. به‌ڵكو چه‌ند حزب وكۆمه‌ڵه‌یه‌ك شه‌فه‌لیان هێناوه كه ئیسلامیان كردۆته نه‌هجى خۆیان. فه‌شه‌لى ئه‌وانیش فه‌شه‌لى ئیسلام نییه.
دووه‌م: له‌و بڕوایه دانیم به‌هارى عه‌ره‌بى كۆتایى هاتبێت تا بریارى سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌و ئه‌زمونه بده‌ینه پاڵ ئیسلامییه‌كان. به‌ڵكو ئێستاش ئه‌زمونه‌كه به‌رده‌وامه.
سێیه‌م: كه‌واته مه‌به‌ستمان له فه‌شه‌لى ئیسلامى سیاسى چییه؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌زمونى میسر و ده‌سه‌ڵاتى ئیخوان بێت ئه‌وا من پێموایه ئه‌و فه‌شه‌لى پێهینراوه. نه‌وه‌ك خۆى فه‌شه‌لى هێنابێ. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه نییه كه ئیخوان هه‌ڵه‌یان نه‌كردووه. به‌ڵام بوونى هه‌ڵه‌ش ماناى ئه‌وه نییه كه حوكمى فه‌شه‌لیان بۆ بدرێت. چونكه دواجار ئه‌وان به كۆده‌تاى سه‌ربازى ده‌سه‌ڵاتیان لێ وه‌رگیرایه‌وه. جا بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به فاشل بزانرێن ئه‌وا ناهه‌قیه‌كه ده‌رهه‌ق به‌وان ده‌كرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه له تونس حه‌ره‌كه‌ى نه‌هزه وڵاتى له‌زۆر كاره‌سات پاراست بۆیه بارودۆخى ئیسلامى سیاسى له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى دیكه ده‌گۆڕێت. هه‌رچه‌نده بڕى توندڕه‌وى و ناشاره‌زایى سیاسى له‌لاى گروپه ئیسلامییه‌كان زیاتر بێت ئه‌وا كاره‌ستانه‌كانیش زیاتر ده‌بێت سوریاش چاكترین نموونه‌یه بۆ ئه‌و قسه‌مان.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باسى سۆفیگه‌ریش، ئه‌وا ده‌ڵێین سۆفیگه‌رى راسته‌قینه چاكترین رێگا وسه‌ركه‌وتووترینیانه بۆبونیادنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى ئیسلامى وگه‌یاندنى به‌كه‌نارى سه‌قامگیرى. به‌ڵام سۆفیگه‌رییه‌ك له‌شێوه‌ى عه‌بدوڵڵاى موباره‌ك و بن عه‌یاز و جونه‌یدو مارفى كه‌رخى و عه‌بدولقادرى گه‌یلانى بێت، نموونه‌ى عوده‌ى كوڕى موسافیر و خالیدى شاره‌زوورى بێت. به‌ڵام من پرسیارێك له‌خۆم ده‌كه‌م. نموونه‌ى ئه‌و كه‌سایه‌تیانه له ئێستامان ده‌رده‌كه‌وێته‌وه؟ من ئه‌مه به‌دوور ده‌زانم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه نموونه‌یان له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك هه‌بێت. حیكمه‌تى خودا‌ش له‌سه‌ر هه‌موو .