قاسم سولێمانى بەردەوام بەرەکانى شەڕى عێراق بەسەر دەکاتەوە

0

قاسم سولێمانى بەردەوام بەرەکانى شەڕى عێراق بەسەر دەکاتەوە

نووچەنێت-ئاژانسەکان

سەرچاوەکانى هەواڵ دەڵێن جەنەراڵ قاسم سولێمانى، فەرماندەى سوپاى قودسى ئێرانى، لە نزیکەوە سەرپەرشتى شەڕى حکومەتى شیعە مەزهەبى عێراق و چەکدارە سوننییەکان دەکات و بەردەوام بەرەکانى پێشەوە ى شەڕ بەسەردەکاتەوە، بەتایبەت بەرەى سامەڕڕا.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن، جگە لە قاسم سولەیمانى 120 راوێژکارى سەربازیى سەر بە سوپاى پاسدارانیش رێنمایى سەربازى دەدەنە سوپا عێراق.
بەپێى راپۆرتى راوێژکارە سەربازییە ئەمریکییەکانیش، ئەمریکا متمانەى بە تەنها نیوەى یەکەکانى سوپاى عێراق هەیە و ئەوانى دى یان لەلایەن توندڕەوە سوننییەکانەوە یاخود لەلایەن سوپاى پاسدارانى ئێرانییەوە دزە کراوەتە ناویان و ئەمەش جێگەى مەترسییە بۆ ئەمریکییەکان.
پاراستنى شارى سامەڕڕا بۆ ئێرانییەکان گرنگە، چونکە ئەو شارە هەرچەندە سوونەنشینە، چەندین مەزارى پیرۆزى شیعەى تێدایە. میلیشیا شیعەکان و سوپاى عێراقیش وتوویانە ئەگەر ئێرانییەکان نەبوونایە، ئەوا دەمێک چەکدارانى سوننە شارى سامەڕڕایان گرتبوو مەزارەکانیشیان تێکدابوو.
هەرچى لە بەرەى بەغداشە، ئەوە راویچژکارانى لوبنانى سەر بە حیزبوڵڵاى لوبنانى تێیدا رێنمایى دەدەنە سوپاى عێراق و میلیشیا شیعەکان.
وەها ئەلتائى فەرماندەى عەسایبى ئەهلى حەق ،کە لە میلیشیا شیعە مەزهەبەکانى عێرقن، ئەو راستییەى نەشاردۆتەوە کە راوێژکارى ئێرانى و لوبنانى رێنماییان دەکەن و گوتویەتى “ئەوان بۆ ئێم گرنگن، چونکە شارەزاییەکى باشیان لە شەڕى ناوشار هەیە کە ئێمە لێى نازانین”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com