فەرماندەیەکى حیزبوڵڵاى لوبنان لە عێراق کوژرا

0

فەرماندەیەکى حیزبوڵڵاى لوبنان لە عێراق کوژرا

نووچەنێت-رۆیتەرز

فەرماندەیەکى ناسراوى حیزبوڵڵاى لوبنانى لە عێراق دەکوژرێت، ئەوەش یەکەمین بەڵگەى تێوەگلانى ئەو میلیشیا شیعەیە لە ململانێکانى عێراقدا.
هەرچەندە تا ئێستا حیزبوڵڵاى لوبنانى ئاشکراى نەکردووە کە بەشدارى ململانێکانى عێراقى کردبێت، ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز چوارشەممەى رابردوو ئاگادارى رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى فەرماندەى بەناوبانگى حیزبوڵڵا ئیبراهیم حاج بووە، کە لە دەشتى بیقاعى زێدى خۆى لە رۆژهەڵاتى لوبنان بەخاک سپێردراوە، دواى ئەوەى لەشەڕى داعش لە عێراق کوژراوە.
چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار رۆیتەرزیان ووتووە کە حیزبوڵڵاى لوبنانى دەستى بە ناردنى کەسانى شارەزا لە شەڕى پارتیزانى کردووە بۆ عێراق تا مەشق و راهێنان بە سەربازانى عێراق و میلیشیا شیعەکان بکەن لە شەڕیاندا لەگەڵ داعش، و ئیبراهیم حاجیش لەو چوارچێوەیەدا هاتۆتە عێراق، بەڵام لە رووبەڕووبوونەوەیکدا لەگەڵ داعش ئەو فەرماندەیەى حیزبوڵڵا کوژراوە.
حیزبوڵڵاى لوبنانى یەکێکە لە لایەنە وابەستەکانى ئێران و ماوەى 14 مانگە بە فەرمى تێوەگلانى خۆى لە شەڕى سوریا دژ بە گرووپە سوننیەکان راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمى نەیوتووە کە بەشدارى شەڕ عێراق دەکات، هەرچەند کەسانى ناودارى حیزبەکە و لەناویاندا حەسەن نەسروڵڵاى ئەمینداریان هاوسۆزى خۆیان بۆ سوپاى شیعە بەسەردازاڵى عێراق دەربڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com