ده‌رهێنه‌ره‌ سینه‌مایییه‌كان به‌دوای كچێكی ئێزدیدا ده‌گه‌ڕێن

0

kchده‌رهێنه‌ره‌ سینه‌مایییه‌كان به‌دوای كچێكی ئێزدیدا ده‌گه‌ڕێن

نوچە.نیت.باسنیوس

بەپێی ریزبەندی ماڵپه‌ری (boredpanda ) وێنەی فۆتۆگرافەری کورد “زمناکۆ ئیسماعیل” کە بە وێنەی کچە (ئێزدییەکە) ناسراوە پله‌ی یه‌كه‌می پێ به‌خشراوه‌، ئەو فۆتۆگرافەرەش بەدوای کەسایەتیی نێو وینەکەدا دەگەڕێت.

ماڵپه‌ری( boredpanda ) لە پێشبڕکێیەکدا کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ ٣٠ وێنەی رۆژنامەوانی ئەنجامیدابوو، پاش کۆکردنەوەی دەنگه‌كان لەماوەی چل رۆژدا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە وێنەی کچە ئێزیدییەکە یەکەمی جیهانە.

زمناکۆ ئیسماعیل “فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌وانی بۆ( باسنیوز) گوتی: “ئەو وێنەیە لە مانگی شەشی ساڵی رابردوودا لە چیای شنگال گیراوه‌، ئەو کاتەی کە هێزه‌ كوردییه‌كان ئابڵوقەی دەوری ئەو چیایەیان شکاند، منیش وەک فۆتۆگرافەرێکی رۆژنامەوانی چومە سه‌ر چیاكه‌ و وێنەی ئاوارەبونی ئێزدییەکانم گرت”.

ناوبراو گوتیشی:” ئەو وێنەیە کە لەگەڵ ٢٩ وێنەی دیکەی جیهانی، کە بەوێنەی رۆژنامەوانی ناسراون، لەڕکەبەرییەکی توندا بون، لەلایەن ماڵپەڕی (boredpanda ) هەڵبژێردراوە و توانیویەتی دەرئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت، وێنەی کچە ئێزدیەکە لەماوەی مانگێکدا توانیویەتی ببێتە یەکەمی جیهان بە کۆکردنەوەی هەزار و ٣٥٩ خاڵ و توانیویەتی١٠ ملیۆن و ٨٣٦ هەزار و ٩٨٣ دەنگ بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی جیهان.

زمناکۆ ئیسماعیل ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ لە پاش ڕووداوەکانی ئاوارەبوونی ئێزیدییەکان و گرتنی ئەو وێنەیەو بوونی بە وێنەیەکی جیهانی، چەندین دەرهێنەری گەورەی سینەمایی دەیانەوێت ئەو کچە ئێزیدییە بدۆزنەوە و لەبەرهەمی فیلمەکانیاندا بەکاری بهێنن، بۆ ئەوەش پەیوەندییان بە ماڵپه‌ری میترۆگرافی (metrography) کردووە کەفرۆشیاری ئەو وێنەیە بەڵام تا ئێستاش بەدوای کەسایەتیی نێو وێنەکەدا دەگەڕێین و بۆمان دەستەبەر نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com