
فیلمی (پێغه‌مبه‌ر) له ده‌وحه نمایش ده‌كرێت
نوچە.نیت.knn
سه‌لما حایك، خانمه ئه‌كته‌ری هۆڵیوود كه له فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (پێغه‌مبه‌ر) دا به‌ده‌نگ رۆڵی تێدا به‌رجه‌سته ده‌كات، به نوێنه‌رایه‌تی ستافی فیلمه‌كه گه‌یشته دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر بۆ به‌شداری پێكردنی فیلمه‌كه له خولی دووه‌می فێستیڤاڵی فیلمی ئه‌جیال. سه‌باره‌ت به‌م به‌شداریه حایكی خانمه ئه‌كته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فێستیڤاڵی سینه‌مایی دوحه یه‌كه‌مین لایه‌ن بوون كه پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه‌بوون، به‌و پێیه‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه له كتێبی شیعری (پێغه‌مبه‌ر) ی نوسه‌ری به‌ناوبانگی لوبنانی (جوبران خه‌لیل جوبران)ه‌وه وه‌رگیراوه. حایك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا فیلمێك له هۆڵیوود به‌رهه‌مدێت، به‌ڵام نوسه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، دواجار ئه‌و فیلمه به‌شدار ده‌بێت له فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی فیلمسازیی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه نوسه‌ری چیرۆكی فیلمه‌كه‌ی تێدا له‌دایك بوو. ئه‌مه‌ش شانازیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌مووان