سۆان عومه‌ر: هه‌وڵی رفاندنی منداڵێكم دراوه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
رۆژنامه‌نووس سۆران عومه‌ر رایگه‌یاند، هه‌وڵی رفاندنی منداڵێكی دراوه، كه ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵانه، به وته‌ی خۆی، باری ده‌روونی مناڵه‌كه‌ی ناجێگیره و ژیانی خانه‌واده‌كه‌شی له مه‌ترسیدایه.
رۆژنامه‌نووس سۆران عومه‌ر كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی بوو، له راگه‌یاندراوێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵی رفاندی مناڵێكی دراوه، له‌و راگه‌یاندراوه‌دا هاتووه “پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردم، ئۆتۆمبیله‌كه‌یان سوتاندم، به‌گازی خنكێنه‌ر لێیاندام، دوو جار ئاسایش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌م، چونه سه‌ر كۆمپانیاكه‌م، باوك و مامیان له‌كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی ده‌ركرد، دوێنێ كاتێك سه‌هه‌ندی ته‌مه‌ن 8 ساڵانی كوڕم له‌قوتابخانه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه، ئۆتۆمبیلێك كه‌چه‌ند كه‌سێكی مه‌ده‌نی تێدا بووه بانگی ده‌كه‌ن و كاتێك نزیكی ده‌بنه‌وه هه‌وڵی ڕفاندنی ده‌ده‌ن و ده‌ستیان پێی ده‌گات، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی به‌ر قوتابخانه‌كه ناتوانن سه‌هه‌ند بڕفێنن و بیگه‌یه‌ننه ئۆتۆمبیله‌كه بۆیه هه‌ڵدێن، ئێسته باری ده‌رونی سه‌هه‌ندو ژیانی خانه‌واده‌كه‌م له‌مه‌ترسیدایه، پاش ئه‌م ڕووداوه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌ی كرا‌و سه‌رجه‌م مامۆستاكان له‌و ڕووداوه ئاگاداركراون”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رایشده‌گه‌یه‌نێت، كه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی رووی له زیاد بوون كردووه، به‌رپرسیارێتی پاراستنی ژیانیشی ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی شاری سلێمانی، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه “بۆیه له‌ئێستدا هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ژیانم ڕووی له‌زیاد بوون كردووه، به‌رپرسیارێتی پاراستنی ژیانیشم له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌دایه و ئه‌مه‌ی ئێسته به‌رامبه‌ر من ده‌كرێ جۆرێكه له‌تیرۆرو داوا له‌كه‌سانی ئازادیخواز‌و ڕێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان ده‌كه‌م هه‌وڵی ڕاگرتنی ئه‌م مه‌ترسیانه بده‌ن كه‌له‌ئێستدا سه‌راپای ژیانی گرتومه‌ته‌وه، بێباكیشم له‌چونه به‌رده‌م دادگا‌و یاسا، ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزو لایه‌نێك شتێكیان هه‌یه به‌رامبه‌رم با بێنه دادگا ڕوبه‌ڕووم ببنه‌وه، ئێسته ژینانم ته‌واو له‌مه‌ترسیدایه، ته‌نها تاوانیشم ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر شه‌قام به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانم كردووه”.
وێنه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی سۆران عومه‌ر وه‌رگیراوه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.