له‌سه‌ر گۆڕی سه‌رده‌شت عوسمان، داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێت
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
سه‌ربه‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان، له ساڵیادی تیرۆركردنیدا، سه‌ردانی گۆری شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانییان كرد، داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان كرد، له كه‌یسی تیرۆر كردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند وتارێك خوێندرانه‌وه و هه‌مووشییان گوزارشتییان له دۆزینه‌وه‌ی بكوژه راسته‌قینه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كرد، دواتر (به‌كر عوسمان) برای سه‌رده‌شت عوسمان له مه‌راسیمه‌كه‌دا رایگه‌یاند “ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه دووباره لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه، سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان پێك بهێنرێته‌وه، ئه‌ویش به‌مه‌رجێك كه نوێنه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی خۆمان و رۆژنامه‌نوسان‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌نێو لیژنه‌كه‌دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی راست و دروستی دۆسیییه‌ی تیرۆكردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشكرا بێ و بكوژارنی سه‌رده‌شتیت مه‌حكووم بكرێن”.