ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان: پێشمه‌رگه میلیشیایه…… ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ نزیكه
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
ئه‌وندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی خه‌ڵكه عه‌سكه‌رتاريه‌ته‌كان و تونده‌ڕه‌وه‌كانی ناو حیزبه‌كانه‌وه بێت، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ نزیكه.
نه‌ریمان عه‌بدوڵ ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، رایگه‌یاند “ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان به ده‌ست خه‌ڵانی عه‌سكه‌رتار و توندڕه‌وه‌كانی ناو حیزبه‌كانه‌وه بێت، ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ به‌هێزه، بۆیه ته‌مه‌نا ده‌كه‌م زمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی خه‌ڵك به‌ینه بنه‌ما، چونكه له ئه‌نجامیشدا هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، بۆیه ته‌مه‌نا ده‌كه‌م نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر شه‌ڕ و خه‌ڵكانی ورد بین و دوور بین و نیشتیمان په‌روه‌ر و خه‌مخۆر بتوانن رێگری بكه‌ن، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی روودانی شه‌ڕ”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، پێیوایه جگه له میلیشیا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هیچ پێناسه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرن، وتی “هه‌ر هێزێك ئه‌گه‌ر نیزامی بێت، ده‌بێت به‌پێی یاسا كار بكات، به‌ڵام هێزێك ئه‌گه‌ر به‌بێ یاسا خه‌ڵك بگرێت و بفڕێنێت، جگه له میلیشیا هیچ ناوێكی تر هه‌ڵناگرێت، ئێستا ته‌نها ماوه‌ته‌وه كه شه‌ڕێكی راسته‌وخۆ له كوردستاندا هه‌ڵبگیرسێت، هه‌رچه‌نه هه‌رێمی كوردستان ته‌جروبه‌یه‌كی تاڵی هه‌یه له‌و بواره‌دا، نه‌ده‌بوو ار بگاته ئه‌و ئاسته، چونه من پێموایه هێزه‌كانی پۆلیس خۆیان ده‌یانتوانی ئه‌وكارانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن، به‌ڵام جوڵه پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه زه‌نگَێكه مه‌ترسیداره و سه‌راپای دیموكراسییه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌خاته به‌رده‌م پرسیارێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش”.
نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانیشه، له باره‌ی رۆڵی لیژنه‌كه‌یان له رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، وتی “لیژنه‌ی ناوخۆ له‌به‌رانبه‌ر له‌شكركێشییه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای سلێمانی، نه ئێستا و نه رابردوو نه‌یتوانیوه هیچ رۆڵێك بگێڕێت و نه‌یتوانیوه خه‌مه‌كانی گشتی بێت، بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌و زه‌خته حیزبی و وه‌لائه حیزبییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانه‌كه‌ی درووستبووه، وایكردووه كه په‌رله‌مان و لیژنه‌كانیشی، هه‌روه‌كو ده‌زگایه‌كی حیزبی كاری تێدا بكرێت”.