لڤین:هه‌ركاتێك لڤین به‌دواچونێكی هه‌ستیار بڵاوده‌كاته‌وه بارزانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌كارده‌هێنێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن
نوچەنێت / لڤین
گۆڤاری لڤین بەتوندی وەڵامی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم دەداتەوە، کە داوای لەداواکاری گشتی کردبوو، لێکۆڵینەوە لەراپۆرتەکەی لڤین بکەن، لەباری پرسی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن، و رایدەگەیەنن. هه‌ركاتێك لڤین به‌دواچونێكی هه‌ستیار بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به هێڵی سووری ده‌زانن، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و چه‌واشه‌كردنی رای گشتی.
ماڵپەڕی گۆڤاری لڤین لەهەواڵێکدا نوسیویانە” ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/5/2011، مسعود بارزانی فه‌رمانی به داواكاری گشتی كردووه كه “لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد” له راپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری لڤین بكات”.
هەرلەو هەواڵەی لڤیندا هاتووە”ساڵی 2009، دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزی بڵاوكردووه سه‌باره‌ت به راپۆرتێكی تایبه‌ت به مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له ژماره 104ی رۆژی 1/10/2009دا، گۆڤاری لڤین بڵاوكرایه‌وه‌و تێیدا هاتبوو مووچه‌كه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم 400 هه‌زار دۆلاره”.
بەڵام سەرنوسەری گۆڤاری لڤین لە لێدوانێکدا بۆ بۆ ماڵپەڕەکەی خۆیان رایدەگەیەنێت، ئه‌مه دووه‌مجاره مەسعود بارزانی داواكاری گشتی دژی گۆڤاری لڤین دەجوڵێنێت بە شێوازێكی نایاسایی. میرە وتوشیەتی”جاری پێشوو ناوه‌نده جیهانیه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ئاگاداركرده‌وه”. زیاتریش دەڵێت”ئێمە گوێ بۆ داوایەك ناگرین كەبەفەرمانی حیزب بجوڵێت”.
ماڵپەڕی لڤین لەهەوڵەکەیدا رایدەگەیەنێت”هه‌ركاتێك لڤین به‌دواچونێكی هه‌ستیار بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به هێڵی سووری ده‌زانن، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و چه‌واشه‌كردنی رای گشتی”.
لڤین لەهەواڵەکەیدا بیری خوێنەری دەهێنێتەوە”دوای بلاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌سه‌ر مووچه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له ساڵی 2009، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند كه رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر لڤیندا ده‌گرێته به‌ر. له به‌یاننامه‌یه‌ك‌دا، هاتبوو “گۆڤاری لڤین هه‌واڵێكی ناڕاست و بوختانێكی گه‌وره‌ی بڵاوكردۆته‌وه ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مانگانه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان… ده‌بێ ئیسپاتیان بكه‌ن، یانیش ته‌حه‌مولی ئه‌و ره‌فتاره‌یان بكه‌ن”.
هەر لەو هەواڵەی ئەمرۆی لڤیندا هاتووە كه لڤین”بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌ك، به‌ڵگه‌ی ته‌واویان لایه‌و ئاماده‌ن بچنه به‌رده‌م دادگایه‌كی بێلایه‌ن، نه‌ك ئه‌و دادگایانه‌ی كه حیزبی له پشته”.
یاساناسێك له‌و باره‌ی راگەیەنراوەکەی بارزانیەوە بە لڤینی وتووە”نابێت كه‌س داوا یان فه‌رمان به داواكاری گشتی بكات، به‌ڵكو داواكاری گشتی خۆی ده‌بێت داوا بارزبكاته‌وه”.
وتوشیەتی “ئه‌گه‌ر داواكاری گشتی به فه‌رمانی بارزانی بجوڵێت، ئه‌وكاته داواكاری گشتی هیچ شه‌رعیه‌تێكی نامینێت‌و وه‌كو ئه‌وه وایه مه‌سعود بارزانی خۆی بووبێته داواكاری گشتی”.
سەرجەم هەواڵە تایبەت مەندەکان بەم باسە بە راپۆرتەکەی گۆڤاری لڤینەوە لەم لینکەدا دەخوێنتەوە
